ئاوارەکانی نەینەوا دەگەڕێنرێنەوە بۆ زێدی خۆیان

10:07 - 2023-11-15
کوردستان
385 جار خوێندراوەتەوە

لە كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدانی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا (اتحاد اهل نینوی) کە بە ژمارەی ١٣٢ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عیراق دەکات. ئاراس محەمەدئاغا سەرۆکی لیستەکە رایگەیاند: ئەوان هەمیشە جەختیان لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان کردووەتەوە بۆ سەر زێدی خۆیان و هەوڵەکانیان بۆ ئەو پرسە چڕ دەکەنەوە.
هەروەها وتیشی ئاوەدانکردنەوە و بوژانەوەی ژێرخانی کارگێڕی و ئاسایشی ئەو سنوورە، کاری لەپێشینەی لیستەکەیان دەبێت.
هاوکات جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە پۆست و یەکە کارگێڕییەکان و حکومەتی خۆجێی نەینەوا و قەزا و ناحیەکانی ئەو سنوورە بە یەکسانی و دیموکراسیانە دابەش بکرێت نەک بۆ یەک دوو لایەن قۆرخ بکرێت.

سەرچاوە: KRT

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان