گرنگی ئاشتی لە كۆمەڵگەدا؟

11:47 - 2023-11-19
دووتوێ
1253 جار خوێندراوەتەوە

ئا:دیانا ئەحمەد

 ئاشتی و هاوئاهەنگی لە وڵاتدا گرنگییەكی زۆری هەیە، لە نێو ئەو شتانەی كە ئاشتی بەدەستی دەهێنێت، سەقامگیری و گەشەی كۆمەڵگەیە بێگومان لە هەر وڵاتێكدا ئاشتی هەبێت لەڕووی ئاسایشی وڵاتەوە لە هەموو روویەكەوە سەقامگیرە، ئاشتی سیستەمێكی سەقامگیری بۆ كۆمەڵگە دابین دەكات، جگە لەوەش بۆ ئەوەی ببێتە مەرجێكی پێویست بۆ بەردەوامی و گەشەسەندنی مرۆڤایەتی، پێویستە هەر تاكێك لە خۆیەوە دەست پێبكات و ناخی پڕكات لە ئاشتی و خۆشەویستی، هەر جیهیانێك بێبەش بێت لە ئارامی دەڕوخێت و دەگەڕێتەوە بۆ بەشێك لە سەردەمی كۆن كە ئارامی و سەقامگیری نەبوو و پڕ بوو لە نادادپەروەری و لاوازەكان نێچیری بەهێزەكان بوون، ئاشتی لە دەوڵەتدا زۆر پێویستە بۆ ئەوەی تاكەكان بتوانن داهێنەر بن لە بوارەكانی ئابووری، رۆشنبیری، ئەمە جگە لە دابینكردنی ئاسایشی راستەقینە كە دەبێتە هۆی خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی بۆ كۆمەڵگە، ئاشكرایە ئاشتی رێگەیەكی ئایدیاڵە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ناكۆكی و چارەسەركردنیان بە شێوەیەكی گونجاو و هاوتەریب لەگەڵ پرەنسیپ و بەهاكانی تاك و وڵاتان و بەمەش خۆشگوزەرانی بۆ كۆمەڵگە و بۆ مرۆڤ بە گشتی بەدیدەهێنرێت، هەروەها ئاشتی لە ئاستی شارستانیەت و تاكەكاندا بەهای درێژخایەنی هەیە و بەشدارە لە بەردەوامیی شارستانییەتە جیاوازەكان، هەروەها چەندین كەلتور هەن دوای ماوەیەك نەماون بە هۆی شەڕ یان ململانێی ناوچەكانیان و نەمانیانەوە لەبیركراون، بۆیە لە خۆتەوە دەستپێبكە ببە بە كەسێك ئاشتیخواز بیت، چونكە تا كۆمەڵگەیەكی ئاشتەوایی بەرجەستە بكرێت پێویستە هەر تاكێكی كۆمەڵگە لە خۆیەوە دەستپێبكات.

سەرچاوە: الموضوع

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان