دەوڵەمەندترین پادشای دنیا

11:51 - 2023-11-19
دووتوێ
220 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئاژانسی بلۆمبێرگ پادشای وڵاتی « لیختنشتاین» کە بچووکترین وڵاتی سەرزەمینە، لەسەر ئاستی هەموو جیهان بە دەوڵەمەندترین دەسەڵاتدار دەژمێردرێ و سەرمایەکەی دەگاتە 334  ملیار دۆلاری ئەمریکی.
«هانز ئادەم» پادشای ئەو وڵاتە بچووکەیە و تەمەنی 78 ساڵە یەکەمی بنەماڵەکەی نییە لە دەوڵەمەندی، بەڵکو بەدرێژایی مێژووی هەزار ساڵەی ئەو خانەوادەیە کەسانی هاوشێوەی ئەویان هەبووە و پشت بە پشتیش دەسەڵاتی ئەو وڵاتەیان بەدەستەوەیە، ئەو بنەماڵەیە لە سەدەی 12 ەوە زەنگینن و خاوەنی هەزار کیلۆمەتر زەوین لە ئەڵمانیا و نەمسا و چیک و بەلجیکا، تاپۆی زەوی وڵاتەکەیان بەناوی خۆیانەوەیە چەند ساڵێک لەمەوبەریش بوونەتە خاوەن کۆمپانیایەک بەناوی LGT Groupe و ئێستا لقیان لە زۆر وڵاتی جیهان هەیە، لینخشتاین وڵاتێکی ئەوروپییە و دەکەوێتە سەر سنوری نەمسا و سویسرا، رووبەرەکەی 160 کم دووجایە، ژمارەی دانیشتوانەکەی تەنها 40 هەزار کەسە و زمانی فەرمیان ئەڵمانییە.
سەرچاوە: رۆژنامەی Bild

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان