شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ كورد لە كەركوك بایەخی تایبەتی خۆی هەیە

09:46 - 2023-11-21
کوردستان
305 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، بە ئامادەبوونی مستەفا چاڵاوی ئەندامی سەركردایەتی و مەلا شێخە، لەگەڵ بازنەكانی هەڵبژاردنی میحوەری چەمچەماڵ كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، ئامادەكارییەكان و كاروباری لیژنەكان خرانە بەرباس و گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی رابردوو كرا و بەرنامە و پلانی پێویست دانران بۆ بەردەوامی كاری لیژنە و تیمەكان و هەوڵدان بۆ سەرخستنی كاندیدانی یەكێتی لە هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ١٤٢.
لە وتەیەكیدا، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، دەستخۆشی لە تیم و بازنەكان كرد كە هەموویان پێكەوە ماندونەناسانە كاردەكەن، داواشیكرد هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ سەرخستنی كاندیدەكان لە لیستی ژمارە ١٤٢ی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە. وتیشی: هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ كورد لە كەركوك بایەخی تایبەتی خۆی هەیە، كەركوكییەكانیش لە هەموو كەس باشتر دەزانن كە تەنها و تەنها یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەتوانێت بەرگرییان لێ بكات و لە رۆژانی تەنگانە بەفریایان بكەوێت.

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان