ئۆتۆمبیلێکی جیاواز لە سویدەوە

11:59 - 2023-11-21
هەمەرەنگ
404 جار خوێندراوەتەوە

ئێستا چاوی خەڵک لەسەر داهێنان و پەرەسەندنەکانی ئۆتۆمبیلی کارەبایین، بەڵام کۆمپانیایەکی سویدی خەریکی شتێکی ترە و دەیەوێت ئۆتۆمبیلێکی جیاواز دروست بکات.
تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە کە رۆژێک لە رۆژان ئۆتۆمبێلێکی پارچە پارچە بکڕیت و پاشان بیبەستیت وەک پارچە مۆبیلیاتێکی ئیکیا کە ئەویش هەر سویدییە؟

ئەوە بیرۆکەی کۆمپانیای لەڤلیی Luvly کە کۆمپانیایەکی سویدییە و سەرنجی لەسەر بەردەوامییە و ئۆتۆمبێلی LUV - ئۆتۆمبێلی سوکەڵە بۆ هاتوچۆی ناو شارەکان بەرهەم دەهێنێت.
مۆدێلی یەکەمیان کە ناوی Luvly O یە، ئۆتۆمبێلێکی سووکەڵەیە و دیزاینی ئەم ئۆتۆمبێلە بچووکە کارەباییە بە شێوازی مۆبیلیاتی ئیکیا کراوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەردانی CO2 لە کاتی گواستنەوەی ئۆتۆمبێلەکەدا. ئەم ئۆتۆمبێلە ئامادەیە بۆ هەڵوەشاندن و بەستنەوە و کێشی کەمترە لە 450 کیلۆ و ئەوپەڕی خێراییەکەشی دەگاتە 90 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.

هەرچەندە بە هەڵوەشاوی بە پارچە پارچە دەگەیەنرێت، بەڵام ناتوانرێت ئۆتۆمبێلەکە خۆت بیبەستیت، دەبێت بە شێوەیەکی پیشەیی لە گەراجی میکانیکی مۆڵەتپێدراودا ببەسترێت.

سەرچاوە: Sweden.ar

#هەمەڕەنگ

بابەتە پەیوەندیدارەکان