دوای زیاتر لە 20 ساڵ توانای قسەکردن بۆ ژنێک گەڕێنرایەوە

06:23 - 2023-11-21
هەمەرەنگ
160 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی پسپۆڕی قوڕگ و گوێ لە فەرەنسا، توانی بە پەیوەستکردنی بەشێکی قوڕگ بۆ ژنێک، توانای قسەکردنی بۆ بگەڕێنێتەوە.
ئەو ژنە لەساڵی 1996 ەوە بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆوە، توانای قسەکردنی لەدەستدا. چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پرۆفیسۆر فیلیپ سەرۆز پسپۆڕی قوڕگ و گوێ، نەشتەرگەرییەکەی بۆ کرد و بەشێک لە قوڕگی ئەو ژنەی گۆڕی.
لە ئاکامدا نەخۆشەکە توانی چەند وشەیەک قسە بکات و نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. هەروەها پسپۆڕان بە وردی چاودێری نەخۆشەکە دەکەن و چاوەڕێن بە تەواوی کێشەکەی چارە ببێت و بتوانێت قسە بکات.

سەرچاوە: euronews

بابەتە پەیوەندیدارەکان