رەوەز ئیسماعیل
بڕیار وایە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/11/2023 یارییەكانی گردبوونەوەی دووەمی خولی نایابی بالەی یانەكانی عیراق لە بەغدا دەستپێبكات.
پاش ئەوەی یارییەكانی گردوبوونەوەی یەكەمی هەردوو گروپی یەكەم و چوارەمی یانە بەشدارەكانی ئەم خولە كران، ئەمڕۆ یارییەكانی گردبوونەوەی دووەم دەستپێدەكەن، تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە گروپی یەكەمی یانەبەشدارەكاندایە، لە گردبوونەوەی یەكەمدا كە لە سلێمانی و لە هۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەچوو، توانی بە سێ بردنەوەی یەك لەسەر یەك لە تیپی یانەكانی نەینەوا و میقدادیە و سەناعە، یەكەمی گروپەكەی بێت، یارییەكانی گردبوونەوەی دووەمی ئەم گروپە بەمشێوەیە دەبن:
پێنجشەممە 23/11/2023
*پ.سلێمانی×نەینەوا.
*میقدادیە×سەناعە.
هەینی 24/12/2023
*میقدادیە×نەینەوا.
*پ.سلێمانی×سەناعە.
شەممە 25/11/2023
*سەناعە×نەینەوا.
*پ.سلێمانی×میقدادیە.