ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانێت کۆتایی بە جیاکارییەکانی کەرکوک بهێنێت

11:39 - 2023-11-25
عیراق
318 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر دنیا خالید کاندیدی ژمارە ١٦ لە لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ١٤٢ رایگەیاند: لە پارێزگای کەرکوک بە هۆی کەمتەرخەمی ژمارەیەک لە لێپرسراوە خۆجییەکان و جیاکاری لە نێوان پێکهاتەکان لەلایەن لێپرسراوە خۆسەپێنەکانەوە، خزمەتگوزاری وەک پێویست و بە هاوسەنگی ناگاتە ژمارەیەک گەڕەک و ناحیە و قەزای کەرکوک.
هەروەها وتیشی، جیاکارییەکان بە پلەی یەکەم، ناوچە کوردنشین و تورکمانشینەکانی گرتووتەوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەش دا، ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانێت متمانە بداتە دەسەڵاتی خۆجێی شارەکە و رۆڵی سەرەکی دەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە.

سەرچاوە: KirkukTV

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان