لەناو شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا نافوریەکەی جوانی مێژوویی هەیە بەناوی Tre Vie واتە سێڕیان لەسەدەی 17 ەمدا رۆمانیەکان بە جوانترین دیزاین لە مادەی گرانبەها و پتە و لەو گۆڕەپانە دروستیان کردووە و ئاوی ئەو نافوریە زۆر سازگارە و بە « ئەکوا فیرجوا» ناسراوە، جوانیی و بنیاتی هونەری ئەو نافورەیە پەیکەری ناودارەکان تێیدا وایکردووە ساڵانە گەشتیاران لە هەموو جیهانەوە سەردانی بکەن و ببێتە شوێنێکی گەشتیاری و مێژوویی مەزن، لەسەدەی 19 دا ئەو کچانەی خوازیاری شووکردن بوون دەچوون پارەی ئاسنیان فڕێ دەدایە ناو حەوزەکە تا مرازیان حاسڵ بێ، ئێستاش ئەو کەلتورە هەر ماوە و رۆژانە زیاتر لە 4 تا 5 هەزار یۆرۆی تێدا فڕێ دەدرێت، هەموو شەوێ لەلایەن شارەوانییەوە ئەو پارەیە کۆدەکرێتەوە و تا ساڵی 2019 ش دەبەخشرایە رێکخراوێکی خێرخوازی سەر بە کەنیسە بەناوی «کاریتاس» ئەوانیش دەیانخستە خزمەت خەڵکی هەژار و بێدەرەتانی ناو پایتەخت و دەوروبەری، بەڵام ئێستا پارێزگار بەشێکی دەچێتە کاسەی شارەوانی رۆماوە لە خزمەتگوزارییەکانی پایتەخت خەرج دەکرێت، زۆر جاریش لە کاتی روودانی کارەساتێکی جەرگبڕ بۆ دەربڕینی ماتەمینی ئەو نافورەیە رەشپۆش دەکرێت لە خۆشییەکانیش بە گلۆپی رەنگاو رەنگ.
سەرچاوە: ROM Info