شاهۆ شەهید یونس: هەر تاكێكی كورد لەشاری كەركوك چەكێكی بەدەستە ئەویش دەنگدانە

08:55 - 2023-11-27
عیراق
202 جار خوێندراوەتەوە

شاهۆ شەهید یونس، كاندیدی ژمارە ٢٣ لەسەر لیستی ١٤٢ ی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت کە هەر تاكێكی كورد لەشاری كەركوك چەكێكی بەدەستە ئەویش دەنگدانە

شاهۆ شەهید یونس وتیشی"بەهۆی کارانەبوونی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکەوە، چاودێری نییە بەسەر کارەکانی پارێزگارەوە و نادادپەروەری زۆر هەیە لە دابەشکردنی پرۆژەکاندا"
شاهۆ شەهید یونس وتیشی"هەموو تاکێک لە رێگەی دەنگەکانیەوە دەتوانیت گۆڕانکاری درووستبکات، هەر تاكێكی كورد لەشاری كەركوك چەكێكی بەدەستە ئەویش دەنگدانە، هەر بۆیە بە دەنگدانی خەڵک بۆ کاندیدەکانی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، جارێکی دیکە دەتوانین ئەنجومەنی پارێزگا کارا بکەینەوە خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک بکەین"

بابەتە پەیوەندیدارەکان