پێشمەرگە و گازی باكوور لە خولی نایابی عیراقدان

09:32 - 2023-11-28
وەرزش
114 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی یەكێتیی تۆپی پێی عیراق بڕیاریدا خولی نایابی تۆپی پێی ساڵی پاری یانەكانی عیراق بۆ ئەمساڵ ناوەكەی بگۆڕدرێت بۆ (خولی ئەستێرەكانی عیراق)، لەبەر ئەوە خولی پلە یەكیش ناوەكەی گۆڕدرا بە خولی نایابی یانەكانی عیراق.
لیژنەی پێشبڕكێیەكان لەو یەكێتییە ئەم دوو گۆڕانكارییەی لەو دوو خولەدا كردووە، ئێستا خولی ئەستێرەكانی عیراق بەردەوامە و 5  لە یارییەكانیشی كراون.
هەرچی خولی نایابە رۆژی 19/11/2023 كۆبوونەوەی هونەری بۆ كرا، وادەی دەستپێكرنی دیارییكراو و سیستمی بەڕێوەچوونیشی ئاشکرا كرا.
تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و تیپی یانەی گازی باكوور وەك دوو یانەی كوردستان بەشداریی ئەم خولە دەكەن و لەگەڵ ئەمانیشدا 20 یانەی تری شارەكانی عیراق بەشداریی دەكەن كە سەرجەم 22 یانە دەكات.
لە كۆبوونەوەی هونەریی خولەكەدا تیپیە بەشدارەكان بەمشێوەیە بەسەر دوو گروپدا دابەشكران:
گروپی یەكەم (پێشمەرگەی سلێمانی، ئەلگەرمە، فەهد، مەسافی، ناسریە، عەفەك، ئەلحوسێن، ئیتیساڵات، شەرگات، سامەڕا، مەیسان).
گروپی دووەم (گازی باكوور، سەناعە، جۆلان، دیالە، كوفە، مەسافی، رومادی، بەحری، سەناعات كارەبایی، دیوانییە، سەناعە).
لە كۆبوونەوەی هوونەری خولەكەدا بڕیاردرا:
*هەر گروپە 11 تیپی یانەكانی عیراق تیایدا بەشدار بن.
*یارییەكانی خولەكە 1/12/2023 دەستپێبكات.
*لە هەر گروپێك 4 یانە دەگاتە قۆناغی دووەمی یارییەكان.
*دوا چوار تیپی ریزبەندیی لە هەردوو گروپەكەدا بۆ خولی پلە یەك دادەبەزن.
*یەكەم یاریی تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر تیپی یانەی مەیسان دەبێت.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان