نەورۆز میوانداریی كەربەلا دەكات

09:33 - 2023-11-28
وەرزش
134 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل

رۆژی پێنجشەممەی ئایندە 30/11/2023 تیپی یانەی نەورۆز لە هەفتەی شەشەمی یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عیراقدا لە نێو یاریگا و هاندەرانیدا میوانداریی لە تیپی یانەی كەربەلا دەكات.
هەفتەی شەشەمی یارییەكانی ئەم خولە ئەو رۆژە بە سێ یاریی دەستپێدەكات، یەكەمیان نەورۆز و كەربەلا لە یاریگای سلێمانی، دووەمیشیان كەرخ میوانداریی دهۆك دەكات و زاخۆش لە یاریگای خۆیدا میوانداریی لە یانەی قاسم دەكات، 
تیپی یانەی هەولێریش رۆژی دواتر هەینی 1/12/2023 دەچێتە بەغداو لە یاریگای شەعب رووبەڕووی یانەی تەڵەبە دەبێتەوە.
سەبارەت بە پلەی یانەكانی كوردستانی بەشدار لەم خولەد، ریزبەندییان و خاڵەكانیان بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
-2دهۆك   (5 یاری)(11خاڵ).
-6نەورۆز   (5 یاری) (7خاڵ).
-11زاخۆ   (5 یاری) (6خاڵ).
-17هەولێر (5 یاری) (4خاڵ).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان