پێكانەكەی خێری تیادایە

09:48 - 2023-11-28
وەرزش
165 جار خوێندراوەتەوە


رۆژی یەكشەممە 19/11 /2023 لە چوار چێوەی یارییەكانی دوا جەولەی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی 2024 - ئەڵمانیادا، ئیسپانیاو جۆرجیا دوا یاریی خۆیان لەم پاڵاوتنانەدا كردو ئیسپانیا 3-1 لە جۆرجیای بردەوە.
ئەوەی لەم یارییەدا بوو بە گەورەترین زیان و لە یانەی بارسیلۆنا كەوت ئەوەبوو غاڤی یاریزانی لاوی یانەكەیان بەهۆی پێكان و توشبوونی بە پچڕانی بەستەرە سەڵیبییەكانی ئەژنۆی چەپییەوە لە یاریگا بەپەلە برایە دەرەوەو دواتر ئەم پێكانە مەترسیدارەی یاریزانەكە پشتڕاستكرایەوە.
ئێستا ئەم یاریزانە چاوەڕوانی نەشتەرگەرییەکی قورس دەكات و بڕیار وایە ئەمڕۆ سێشەممە 28/11/2023 لە نەخۆشخانەی یانەكە، د.خوان كارلیس مۆنلۆ بۆی بكات و تیمی پزیشكی یانەكەش چاودێری نەشتەرگەرییەكە بكەن.
بۆ ماوەی دووركەوتنەوەكەشی قسەی زۆر دەكرێت و زۆربەی بۆچوونەكان ئەوەدەسەلمێنن كە كاڤی ئەمساڵ ناتوانێت یاریی بۆ یانەكەی بكاتەوەو وەرزی ئەمساڵی بەهۆی ئەو پێكانەوە كۆتاییهاتووە چونكە لانی كەم 7 تا 8 مانگ ناتوانێت دەست بە یارییكردن بكاتەوە.
ئەم پێكانە قورسە و ئەو زیانە گەورەیەی بەر یانەی بارسیلۆنا كەوتووە  كە لە یارییەكانی هەفتەی فیفا و یارییەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیادا بووە لە پاڵاوتنی هەڵبژارردەكانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە دوایارییەكانی یۆرۆی 2024، هەردوو یەكێتیی تۆپی پێی جیهان و ئیسپانیاش ناچار دەكات قەرەبووی یانەی بارسیلۆنا بكەنەوە، قەرەبوو كردنەوەكانیش بەمشێوەیە دەبن:
*فیفا دەبێت بۆ هەر رۆژێكی یاریی نەكردنی ئەم یاریزانە بڕی 20548 یۆرۆ بداتە بە بارسیلۆنا.
*یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیاش لەلای خۆیەوە بڕی 7:5 ملیۆن یۆرۆ بدات بەیانەی بارسیلۆنا.
*دەبێت یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا قایل بێت بەوەی بارسیلۆنا جێگرەوەی ئەم یاریزانە بهێنێتە ریزەكانی، ئێستا یانەی بارسیلۆنا و یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا رێككەوتوون ڤیكتۆر رۆكی بەرازیلی لە دوای مانگی 12 وە و لەسەرەتای ساڵی 2024 دا بكاتە جێگرەوەی ئەم یاریزانە.
یانەی بارسیلۆنا ڤیكتۆر رۆكی یاریزانی هێڵی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ بارانینسی بەرازیلی بەرامبەر بڕی 31 ملیۆن یۆرۆ كڕیوە، ماوەی بۆندەكەشی تا ساڵی 2031 دەبێت، بەڵام بەهۆی كۆت و بەندەكانی یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیاوە نەیتوانیوە ئەم وەرزە یاریی پێبكات، بەڵام ئەم پێكانەی غاڤی هەلێكی لەبارە بۆ هێنانی یاریزانەكە و یاریپێكردنی تا کۆتایی ئەم وەرزە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان