هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کۆتایی بە سیاسەتی تاکڕەوی دەهێنێت لە کەرکوک

11:33 - 2023-11-30
عیراق
513 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر عومەر مامۆ کاندیدی ژمارە ٥ لەسەر لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ١٤٢ سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند: دۆخی کەرکوک بەهۆی فرە پێکهاتەییەکەی و پێگە ستراتیژییەکەیەوە، لە هەولومەرجێکی هەستیاردایە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دیموکراسیانە، هاووڵاتیانی کەرکوک بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان و بەڕێوەبردنی پارێزگاکەیان بدەن.
هاوکات جەختی لەوەشکردەوە، سیاسەتی تاکڕەوانە و خۆسەپاندنی لایەنێک و جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکان، بیرۆکەیەکی شکستخواردووە و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بەشێوەیەکی دیموکراسیانە کۆتایی بەو خۆسەپێنییە دەهێنێت کە ئێستا لە کەرکوک هەیە.

سەرچاوە: Kurdsat

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان