ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری پەپوولە

09:56 - 2022-05-25
هەمەرەنگ
746 جار خوێندراوەتەوە

لە دووتووێی 22 لاپەڕەی رەنگاوڕەنگدا ژمارە 295ی گۆڤاری «پەپولە» چاپ و بڵاوکرایەوە.
لەم ژمارە نوێیەی گۆڤارەکەدا چەندین بابەتی رۆشنبیریی و پەروەردەیی تیایە تایبەت بە منداڵان کە بریتین لە چیرۆکی وێنەیی و شیعر بۆ منداڵان و بابەتی فێرکاری و زانیاریی بڵاوکراونەتەوە، لەوانە: شیعری »دنیای ئێمە، هەنگ، یەکەم دیدار»، چیرۆکە وێنەییەکانی «درەخت ئەم سودەشی هەیە، دوو کەوی ژیر، مێروولەی بچووک و کشمیشی گەورە، کڵاوەکەی بێلا». «شوێنەواری میرقوڵی»، «زانست بۆ هەمووان» و چەندین بابەتی تر.
«پەپولە» گۆڤارێکی رۆشنبیریی پەروەردەیی منداڵانە و رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەریدەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان