دیانا ئه‌حمه‌د
ئامانج محه‌مه‌د عومه‌ر، مامۆستا و راگه‌یاندنكاره، ماوه‌ی 28 ساڵه له بواری راگه‌یاندن كار ده‌كات.
ئامانج محه‌مه‌د به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: خوێندكاری په‌یمانگه‌ی مامۆستایانی سلێمانی بووم، كه یه‌كه‌م ئه‌زموونم له رادیۆی ئازادی ده‌ستپێكرد ساڵی 1994 و پاشان ساڵی 2002 له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان، ده‌ستم به كاری بێژەری و هه‌واڵسازی كرد، تا ئێستا به‌رده‌وامم، بێگومان هه‌موو كارێك له سه‌ره‌تادا قورسییه‌كی تێدایه، به‌ڵام بۆ من حه‌زم به بواره‌كه بوو، زۆرێك له هاوڕێكانم هانیان ده‌دام بۆ كار كردنم له باره‌كه‌دا، سه‌ره‌تا به خۆبه‌خش كاره‌كه‌م ده‌ستپێكرد، ئێستا له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان كار ده‌كه‌م. بێژه‌ری هه‌واڵم له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان‌م، لای من راگه‌یاندن پیشه‌یه‌كی پیرۆزه، راگه‌یاندن چ به بینراو چ به بیسراو و نووسراو ده‌زگایه‌كی حه‌ساسه و به‌رده‌وام كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌یه، گرنگه ئه‌و ده‌زگایه پابه‌ندی ئیتیكی رۆژنامه‌وانی بێت و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بپارێزێت.
ئامانج وتیشی، من به‌شێوه‌ی ئه‌كادیمی نه‌مخوێندووه، به‌ڵام ئه‌زموونی كاری رۆژانه‌م فێری كاری راگه‌یاندنی كردم، ئاره‌زووم بۆ كاره‌كه و به‌رده‌وام بوونم وایكرد رێگه‌ی كاری راگه‌یاندن بۆ ساڵانێكی زۆر به‌رنه‌ده‌م و تێیدا به‌رده‌وام بم، له ماوه‌ی كاركردنم چه‌ندین خولم دیوه و بڕوانامه‌ی رێزلێنانیان پێبه‌خشیوم، ئه‌گه‌ر له راگه‌یاندن نه‌بوومایه له بواری په‌روه‌رده وه‌ك مامۆستا خزمه‌تم به بواری په‌روه‌رده و فێركردن ده‌كرد، ژنم هێناوە و خاوه‌نی كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵم، له ماوه‌ی كاركردنی 28 ساڵه‌م به پله‌ی یه‌كه‌م بێژه‌ری هه‌واڵ بووم و كاری هه‌واڵسازی و به‌رنامه‌م كردووه، زیاتر له بواری بێژه‌ری خۆم پێ باش بووه و له‌و كاره به‌رده‌وامم، له پیشه‌كه‌مدا به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م و به تایبه‌تی دایكم و دواتر خێزانی خۆم پاڵپشتم بوون، حه‌زوخولیای خۆم پاڵپشتی سه‌ره‌كیم بوو، تا له كاری راگه‌یاندن به‌رده‌وام بم، هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندن له پیشه‌ی مامۆستایه‌تیش به‌رده‌وام بووم، كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان بۆ من ماڵێكی گه‌وره و ئه‌زمووندار بووه و ده‌ستی گرتم بۆ كار كردن و فێری كردم، تا هه‌میشه خۆم به قه‌رزاری ئه‌م ماڵه گه‌وره‌یه ده‌زانم و هیوادارم توانیبێتم به باشی خزمه‌تی بكه‌م .