دیانا ئه‌حمه‌د
غه‌مگین محه‌مه‌د، رۆژنامه‌نووس و ریپۆته‌ره، هاوكات ئەندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كوردستانی نوێیە، ماوه‌ی 16 ساڵه كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كات، یه‌كه‌م بابه‌تی له ساڵی 2008 بڵاوكراوەتەوە.
غه‌مگین محه‌مه‌د به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: ناوی راستیم غه‌مگینه به‌ڵام بابه‌ته رۆژنامه‌وانییه‌كانم به‌ناوی ئه‌سرین محه‌مه‌د بڵاوده‌كه‌مه‌وه، رۆژنامه‌نووسم و ماوه‌ی 16 ساڵه كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كه‌م و یه‌كه‌م بابه‌تم ساڵی 2008 بڵاوكردۆته‌وه، راگه‌یاندن بۆ من وه‌ك ژنێك قورس نه‌بوو، چونكه خێزانه‌كه‌م به ته‌واوی پاڵپشتم بوون، له هه‌مانكاتدا سنووره‌كانی كاره‌كه‌مم زانیوه و نه‌مهێشتووه نه خۆم و نه ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م بیبه‌زێنن، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وانه‌شی كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌م و ده‌بنه بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانی نه‌بنه قوربانی تا كاردانه‌وه‌ی خراپی لێ نه‌كه‌وێته‌وه.
غه‌مگین وتیشی: راگه‌یاندن وه‌ك چەقۆیەكی تیژ وایه ئه‌گه‌ر به دروستی به‌كاری نه‌هێنیت كه‌سانی ده‌وروبه‌ر بریندار ده‌كه‌یت، ده‌رئه‌نجام كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت، هه‌ر بۆیه كاركردن له راگه‌یاندن به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یه، بێگومان به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی هاتمه نێو راگه‌یاندن، بڕوانامه‌ی دبلۆمم له رۆژنامه‌نووسی و به‌كالۆریۆسم له راگه‌یاندندا هه‌یه، كاركردن له راگه‌یاندن حه‌ز و خولیام بوو، هه‌ر بۆیه له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان یه‌كێك بوو له هه‌لبژاردنه‌كانم، به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی و یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی له بواره‌كه‌دا كاربكه‌م، شوومكردووە و سێ منداڵیشم هه‌یه، له ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوودا به كار و به‌رپرسیارێتی جیاواز له چه‌ند كه‌ناڵێك كارم كردووه، ماوه‌ی حه‌وت ساڵ ئه‌زموونی كاركردنم هه‌یه له تیڤی وه‌ك بێژه‌ر و هه‌واڵساز و لێپرسراوی په‌یامنێران، هه‌روه‌ها ماوه‌ی دوو ساڵ وه‌ك بێژه‌ر و هه‌واڵساز له رادیۆ كارم كردووه‌و ماوه‌ی حه‌وت ساڵیش وه‌ك هه‌واڵساز و ریپۆرته‌ر له رۆژنامه كارم كردووه، هه‌موو بواره‌كان ئه‌زموونی نوێیان خستووه‌ته سه‌ر پیشه‌كه‌م، به‌ڵام زیاتر كاركردنم له رۆژنامه پێخۆشتره و چێژ ده‌بینم له ئاماده‌كردنی راپۆرت، له‌كاتی ئاماده‌كردنی هه‌ر راپۆرتێكدا هه‌میشه خه‌یاڵم لای به‌رپرسارێتییه و ئامانجم لێی باشكردن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی گرفته، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ كه ئێستا كاری لێ ده‌كه‌م رۆژنامه‌ی دایكه بۆم.