بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و سووتەمەنییەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ئەفغانستان بە دەست برسێتییەوە دەناڵێنن، تەنها لەماوەی هەشت مانگدا زۆر زیادیكردووە.
رامز ئەكبەرۆڤ جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان (UN) و رێكخەری كاروباری مرۆیی لە رێكخراوەكە، رایگەیاند: ژمارەی برسییەكانی ئەفغانستان كە لە مانگی تەمموزی 2021 دا 14 ملیۆن كەس بوون، تا تا ئەم مانگە بۆ 23 ملیۆن كەس زیادیكردووە و %95ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە وەک پێویست خواردنیان دەستناكەوێت. وتیشی: ئەو زیادبوونە خێرا و زۆرەی ژمارەی كەمدەرامەت و برسییەكانی ئەفغانستان، ئاستەنگی زۆری بۆ رێكارەكانی بەهاناوەچوونیان دروستكردووە و زۆرێك لە خێزانەكان، ژەمەكانی خواردنیان كەمكردۆتەوە، چونكە خۆراكی پێویستی رۆژانەیان دەستناكەوێت.
سەرچاوە/ ئاژانسەكان