تەندروستی سی پەیوەندی بەم ڤیتامینەوە هەیە

10:51 - 2023-12-03
دووتوێ
168 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دڵان سامان


لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی ئەم دواییە کراوە، کەمیی ئاستی ڤیتامین K بەستەوە بە خراپی ئەدای سی و تەندروستی سییەکانەوە، لێکۆڵینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی کۆپنهاگن-ی دانیمارکەوە کرا و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسانەی رێژەی ڤیتامین K یان کەمە زیاتر تووشی نەخۆشی تەنگەنەفەسی و نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان دەبن، هەروەها سییەکانیان بە باشی کارناکات.
توێژینەوەکە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری ERJ Open Research  بڵاوکراوەتەوە ئەمانەن:
*ڤیتامین K رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی تەندروستی سی.
*جگە لە سەوزەی گەڵا سەوز، ڤیتامین K لە زەیتی رووەکیی و دانەوێڵەی تەواودا هەیە.
*ڤیتامینەکە رۆڵی هەیە لە مەینی خوێن و یارمەتی لەش دەدات بۆ چاکبوونەوەی برینەکان، هەروەها رۆڵی لە تەندروستی سییەکاندا ئاشکرا کردووە.
*لە توێژینەوەکەدا توێژەرانی دانیمارکی زیاتر لە 4 هەزار دانیشتووی کۆپنهاگنیان وەرگرت، کە تەمەنیان لە نێوان 24-77 ساڵیدا بوو.
*بەشداربوانی توێژینەوەکە پشکنینی کارکردنی سییەکانیان بۆ کرا، کە پێی دەوترێت سپایرۆمێتری، بڕی ئەو هەوایە دەپێوێت کە مرۆڤ دەتوانێت لە یەک چرکەدا هەڵیمژێت، هەروەها کۆی قەبارەی هەوا لە هەناسەدان لەژێر فشاردا. 
*بەشداربوان نموونەی خوێنیان لێوەرگیرا و وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە سەبارەت بە تەندروستی و شێوازی ژیانیان.
*پشکنینی خوێن دابەزینی ئاستی ڤیتامین K لە جەستەدا دەردەخات.
*ئەو کەسانەی نیشانەکانی کەمیی ئاستی ڤیتامین K یان هەبوو رێژەی سپیرۆمێتری و کۆی قەبارەی هەوا لەکاتی هەناسەدانیاندا لە خوار ئاستی مامناوەندەوە بوو.
دواجار توێژەران داوای لێکۆڵینەوەی زیاتریان کرد بۆ دیاریکردنی کاریگەری زیادکردنی ڤیتامین K لەسەر کاری سی و جەختیان لەوە کردەوە دەتوانرێت سیەکانمان بپارێزین بە وازهێنان لە جگەرەکێشان و وەرزشکردن و هەموو هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا.
سەرچاوە: سکای نیوز

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان