چاوی سێیەم

10:57 - 2023-12-03
دووتوێ
255 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ مۆبایل بۆتە دۆستی هەمیشەیی مرۆڤ و وایلێهاتووە هیچ کارێک بەبێ مۆبایلی زیرەک ناڕوات، بەتایبەتی لای گەنجان بۆتە خۆراک و ساتێک بەبێ مۆبایل و ئینتەرنێت ناژین، ئەوانەی بەدەم رێگا و لەسەر شەقام و شۆستەکان خەریکی شاشە بچووکەکەن و چاویان لەسەریەتی زۆر جار بەربەست دێتە بەردەمیان و دەکەون یان ئازاریان پێدەگات، بۆیە گەنجێکی کۆری بەناوی Minwook Paeng خوێندکاری زانکۆی شاهانەی بەریتانیا لە داهێنانێکی نوێدا چاوێکی ئەلیکترۆنی دروستکردووە ئەگەر بیبەستی دەکەوێتە ناوچەوانت و لەکاتی بەکاهێنانی مۆبایلدا کاتێک ناتوانیت سەیری بەردەمی خۆت بکەیت ئەو چاوە ئەلیکترۆنیە سیگنالێکی پێوەیە و چەند مەترێک بەر لەوە لەڕێی زەنگێکی تایبەتەوە ئاگادارت دەکاتەوە کە شتێک یان تەگەرەیەک لەبەردەمتە و ئاگاداربە، بەر لە دوو ساڵ ئەو چاوە تەنها بیرۆکە بوو ئێستا کۆمپانیایەکی کۆری سپۆنسەری دەکات و ژمارەیەکی زۆری لێ دروست کردووە.

سەرچاوە: Der Standard

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان