وەرزی 2023 –ی تێنسی سەر زەوی کۆتاییهات

11:18 - 2023-12-07
وەرزش
386 جار خوێندراوەتەوە

ئیسماعیل مەحمود



یاریی و پيشبڕکێیەکانی تێنسی سەر زەوی کۆتاییانهات و خول و پاڵەوانێتییەکانی کوڕان و کچان سەرجەمیان کران و ئەم مانگە هیچ پاڵەوانێتییەکی کوڕان ناکرێت و لە خولەکانی کچانیشدا تەنیا دوو خولی 250 خاڵی و 500 خاڵی ماون بکرێن، ئیتر یاریزانانی تێنسی سەرزەوی خۆیان بۆ ساڵی 2024 ئامادە دەکەن.
بەتەواو بوونی Nitto ATP Finals و جامی دیڤس پەردە لەسەر سەرجەم پاڵەوانێتییە گرنگەکانی ئەمساڵی کوڕان و کجانی ئەم وەرزشە دارایەوە، ئێستا تەنیا دوو خول یەکێکیان  250 خاڵی و ئەوی تریشیان 500 خاڵیییە بۆ کچان ماون بکرێن بەمشێوەیە؛
* لیمۆگیس-فەرەنسا - 250 خاڵ،11 تا 17/12/2023.
*سیدنی-پێرس-ئوستورالیا-500خاڵ،29/12/2023 دەستپێدەکات. 

ساڵی نوێی 2024
بەرنامەی دانراو بۆ ساڵی نویی- 2024 ی ئەم وەرزشە و ساڵانی رابردوو لەیەک دەچن و جیاوازییەکی زۆریان نییە، بەجۆرێکە یەکەم چالاکی گرنگ پاڵەوانێتی گراند سلامی ئوستورالیایە (A O OPEN).
ساڵانە ئەم گراند سلامە کە یەکەم گراند سلامە لە کۆی چوار گراند سلامەکان، مانگی جەنیوەری دەستپێدەکات، سەرجەم کوڕو کچە ناودار و خاوەن پلە باشەکانی ریزبەندی بەشداریی تیادا دەکەن و لە ناوەڕاستی ئەو مانگەدا دەستپێدەکات.
پاڵەوانان و یاریی کۆتایی سەرجەم گراند سلام و ماستەرزەکانی 2023

گراند سلامەکان
*گراند سلامی ئوستورالیا ئۆپن 16/1 دەستیپێکرد و 29/1 کۆتییهات (كوڕان-جۆكۆڤیچ) (كچان – سابالینكا).
*گراند سلامی رۆڵاند گارۆس لە فەرەنسا 28/5 دەستیپێکرد و 11/6 کۆتییهات (كوڕان-جۆكۆڤیچ) (كچان – شیڤۆنتیک).
*گراند سلامی ویبڵدۆن لە لەندەن 3/7 دەستیپێکرد و 16/7کۆتییهات (کوڕان- کارلۆس ئەلکاراز)(کچان-مارکیتا ڤاندرۆسۆڤا-چیک).
*گراند سلامی یو ئێس ئۆپین، 28/8 دەستیپێکرد و 10/9 کۆتییهات،کچان کۆکۆجۆف-ئەمریکا، کوڕان-نۆڤاک جۆکۆڤیچ).

ماستەرزەکان
*ماستەرزی ئیندیانا وێڵز 8/3 دەستیپێکرد و 19/3 کۆتییهات (كوڕان-ئەلكاراز) (كچان –رایباكینا).
*ماستەرزی مەیامی 21/3 دەستیپێکرد و 2/4 کۆتییهات (كوڕان-میدڤیدییڤ) (كچان – كفیتۆڤا).
*ماستەرزی مۆنتیكارلۆ 10/4 دەستیپێکرد و 17/4 کۆتییهات (كوڕان-رۆبۆلیڤ).
*ماستەرزی مەدرید 26/4 دەستیپێکرد و 7/5 کۆتییهات (كوڕان-ئەلكاراز) (كچان – سابالینكا).
*ماستەرزی رۆما 10/5 دەستیپێکرد و 21/5 کۆتییهات (كوڕان-میدڤیدییڤ) (كچان – رایباكینا).
*ماستەرزی تۆرینتۆ 7/8 دەستیپێکرد و 13/8 کۆتییهات (كوڕان-جۆن ئیسنەر).
*ماستەرزی مۆنتریال 7/8 دەستیپێکرد و 14/8 کۆتییهات (كچان – جیسیکا بیگۆلا).
*ماستەرزی سینسیناتی لە ئەمریکا 13/8 دەستیپێکرد و 20/8 کۆتییهات (کوڕان – نۆڤاک جۆکۆڤیچ)(کچان - کۆکۆجۆڤ).
*  ماستەرزی چین،  4 تا 15/10/2023، شەنگهای بۆ كوڕان هۆبرت هۆرکاچ پاڵەوان بوو، زوهاوی  بۆكچان، پیاتریز میا هیداد 2-1 لە چین وینی چینی بردەوە.
* ماستەرزی رۆلێكس پاریس-کوڕان، 30/10دەستیپێکرد و 5/11 كۆتایهات، جۆكۆڤیچ توانی یارییەكە 2-0 لە گریگۆری دیمترۆڤی بولگاری بباتەوەو جامی دوا ماستەرزی ساڵ بەرز بكاتەوە.

ئەوانی تر

* گوادالاخارای مەكسیك بۆ کچان، ئەمیش پاڵەوانێتییەکی تری 1000 خاڵی بوو   24/9 یاریی کۆتاییەکەی کراو مارییا ساکاری یۆنانی جامەکەی بەرزکردەوەو لە یاریی کۆتاییدا 2-0 لە کارۆلین دۆلیهدی ئەمریکی بردەوە.
*دەوری كۆتایی كچان (WTAF INALS CANCON MEXICO) لە مەکسیک 29/10 تا 7/11/2023 رێکخرا، یاریی کۆتایی ئیگا شیڤیۆتیکی پۆڵەندی 2-1 لە جیسیکا بیگۆلای ئەمریکی بردەوە.
*رۆژی  یەكشەممە 12/11/2023 لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا، پاڵەوانێتیی كۆتایی ساڵی 2023 - ی تێنسی سەرزەوی بۆ کوڕان دەستیپێكرد كە پاڵەوانێتیی كۆتایی وەرزە (Nitto ATP Finals)، رۆژی 19/11 یاریی كۆتاییی كراو جۆكۆڤیچ 2-0 لە یانیك سینەری ئیتاڵی بردەوە و حەوتەم جامی نیتۆی لە ژیانی ئیحتیرافی خۆیدا بەرز كردەوە.

جامی دیڤز
جامی دیڤیزیش بۆ كوڕان و كچان دوو پاڵەوانێتیی گرنگی ترن و بۆ هەڵبژاردەكانی وڵاتان رێكدەخرێت، یاریی كۆتایی هەردوو خولی كوڕان و كچان مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ رێكخران و ئەنجامی یاریی كۆتایی هەردوو خولەكە بەمشێوەیە بوون»
*كوڕان - ئیتالیا×سربیا (2-0) رۆژی 27/11 لە مەلەگای ئیسپانیا كراوە.
*كچان (جامی بیلی جین-لە سڤییای ئیسپانیا)- كەنەدا × ئیتالیا (2-0) رۆژی 13/11  یاریی  كۆتایی كراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان