هاوسەنگی و دادپەروەری بۆ کەرکوک دەگێڕینەوە

06:39 - 2023-12-09
عیراق
439 جار خوێندراوەتەوە

فەرهاد برای دکتۆر نەجمەدین کاندیدی ژمارە ٢٩ لەسەر لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، رایگەیاند: دەنگدان بە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، بۆ پاراستنی شوناسی کوردبوونی پارێزگاکەیە.
هەروەها وتیشی ئەگەر کورد و پێکهاتە رەسەنەکەی کەرکوک، بتوانن لەم هەڵبژاردنەدا زۆرینەی دەنگەکان مسۆگەر بکەن، دواتر لە ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانن سەرۆکی ئەنجومەنەکە و دواتر پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێرن و کۆتایی بە سیاسەتی خۆسەپاندن و سیاسەتی تاکڕەوانە بهێنن.
هاوکات باسی لەوەشكرد، هاووڵاتیانی کەرکوک لەم دەنگدانەدا دەتوانن هاوسەنگی هێز بۆ پارێزگاکە بگێڕنەوە و کۆتایی بە نادادپەروەری بهێنن.

سەرچاوە: GKsat

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان