قەڵغانی خۆپاراستن لە زستاندا

11:12 - 2023-12-10
دووتوێ
192 جار خوێندراوەتەوە

نزمبوونەوەی پلەی گەرما لە زستاندا ژمارەیەک پەتای وەک ئەنفلۆنزا و هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەو قوڕگ ئێشە لەگەڵ خۆی دێنێ و زۆربەمان جارێک یان دووجار تووشیان دەبێت، بەپێی شارەزا ئەڵمانیەکان بێت باشترین خۆپاراستن لەو نەخۆشیانە و خۆڕاهێنان لەگەڵ ئەم وەرزە خواردنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی ئەم وەرزەیە، وەک پرتەقاڵ و لالەنگی و لیمۆ و کیوی و ئەناناس کە پڕن لە ڤیتامین سی و رێگرن لە هەوکردن، هەروەها زەنجەفیل کە بۆ هەوکردن و پتەوکردنی بەرگری لەش زۆر بەسودە، جگە لەوانەش سەوزە خۆماڵییەکانی وەک کەرەوز و تور و سپێناخ و تەڕەتیزە و برۆکۆلی کاریگەری باشیان هەیە لەسەر هەرسکردنی خواردنەکان و بەهێزیی بەرگری جەستە، ماستیش سەرچاوەیەکی گرنگی بەدەستهێنانی بەکتریای سوودبەخشی پرۆبایۆتیکە کە میکرۆبیۆمی ریخۆڵە بەهێز دەکات بۆ هەرسکردنی خواردنەکان و بەهێزکردنی بەرگری لەش زۆر بەسوودە، بەڵام ئەو شارەزایانە دەڵێن خواردنی ماستی سارد و پلەی گەرمی نزمی ژێر 15 تەندروست نییە، بەڵکو سوودەکانی ماست لە پلەی ئاسایی بەدیار دەکەوێت.

سەرچاوە: Net Doktor

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان