پلاستیکێک دۆستی ژینگەیە

11:14 - 2023-12-10
دووتوێ
171 جار خوێندراوەتەوە

لە هەموو جیهاندا ساڵانە 8 ملیۆن تۆن پاشماوەی مادەی پلاستیکی لەو کاڵایانە بەجێدەمێنێ کە بۆ پێچانەوە و بەکارهێنان بەکاردێن، زۆربەی ئەو پاشماوەیەش دەچێتە نێو خاکەوە و ژینگە پیس دەکات، بۆیە ساڵانێکی زۆرە بیر لە جێگرەوەی ئەو مادە گرنگە دەکرێتەوە و زانایان لە زۆر وڵاتەوە خەریکن، لە زۆر شوێن گەڕاونەتەوە بۆ زەرفی کاغەز یان کیسی پەڕۆ و مادەی تر کە لەنێو خاک و دەریا شیدەبنەوە یان دووبارە بەکاردێنەوە و زیانیان بۆ ژینگە نییە، کێشەکە ئەوەیە هەمویان لە پلاستیک گرانترن.
تیمێکی زانکۆی تۆکیۆی ژاپۆن جۆرە مادەیەکی تریان دۆزیوەتەوە دەتوانرێت لەجیاتی پلاستیک بەکاربێت و بەرگەی زیاتر دەگرێ و پتەوترە، هەروەها ماوەیەکی زۆر کەمی دەوێت بۆئەوەی لەنێو دەریادا شیببێتەوە، زانایان ئەو مادەیان ناو ناوە FBR لە تێکەڵەی هەردوو مادەی «پۆلیرۆتاکسان و فیمیرات « پێکدێت و جۆرە مادەیەکی بەهێزە و بەئاسانی لێکدەکشێ و بەرگەی پلەی گەرمای بەرز و نزم دەگرێ و زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ نییە، جگەلەوەش تێچووی نرخەکەشی هەرزانترە لە پلاستیک، زانیان دەڵین ئەگەر ئەو مادەیە بخەیتە ناو دەریا تەنها ماوەی 30 رۆژی دەوێ بۆ شیبوونەوە و تەنها 25 ٪ ی لێ دەمێنێتەوە ئەویش دەبێتە خۆراکی زیندەوەرەکانی ناو دەریا، ئەوەش سوودێکی باش بە ژینگەی دەریا دەگەیەنێ و پێچەوانەی ئەو مادە پلاستیکیانەی ئێستا کە لە چەند چرکەیەکدا ملیۆنان تۆنیان لێ دروست دەکرێت کە ئەگەر فڕێ بدرێنە ناو سروشت سەدان ساڵیان دەوێت تا شیدەبنەوە و پاشماوەکانیشیان زیانبەخشە.

سەرچاوە:PCC Group

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان