ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانن رێ لە تەعریب بگرن

07:26 - 2023-12-10
عیراق
493 جار خوێندراوەتەوە

قاسم کشکۆ کاندیدی ژمارە ٣٤ لەسەر لیستی یەکێتی خەڵکی نەینەوا بە ژمارە ١٣٤ سەبارەت بە گرنگی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا، رایگەیاند: ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانێت رۆڵی کاریگەر و گرنگی بەسەر ژیانی هاووڵاتیانەوە هەبێت.
هەروەها وتیشی ناوچە دابڕێنراوەکان و سنووری شەنگال و دەشتی موسڵ، ناوچەیەکی فراوانە و ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، نوێنەری هەموو پێکهاتەکانی تێدایە، بۆیە ئەگەر نوێنەری کورد و پێکهاتەکانی تر نەچنە ئەنجومەنەکەوە. ئەوا راستەوخۆ کاریگەری بەسەر ژیانی ئەو پێکهاتانەوە دەبێت لە داهاتوودا.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەیەک دۆسێیەی گرنگ وەک قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکان و قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکانی دەستی داعش و رژێمی بەعس و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە روخێنراوەکان و رێگرتن لە فراوانبوونی پڕۆسەی تەعریب و چارەکردنی کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان، ئەرکی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا دەبێت.

سەرچاوە: KirkukTV

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان