یادەوەریی وەرزشی

10:36 - 2023-12-12
وەرزش
248 جار خوێندراوەتەوە
کاژاو کەمال

خەسرەو گورون

94




لەچەند ئەڵقەی رابردووی ئەم باسانەمدا تیشكێكم خستە سەر خولێكی دۆستانەی یانەو دامەزراوە وەرزشییەكانی سلێمانی كە یانەی سلێمانی بە بۆنەی نۆژەنكردنەوەو چاككردنی یاریگای كەمال سەلیمەوە رێكیخست و ئێمەش وەك تیپی یانەی سلێمانی یەكەمی خولەكە بووین و لە یاری كۆتایدا 3-1 لە تیپی لاوانی یانەی سلێمانیمان بردەوە .
پاش تەواو بوونی یارییەكانمان لە قۆناغی گروپەكانی خولی پلە دووی یانەكانی عیراق بۆ وەرزی 1989-1990 و مانەوەمان لە خولەكەدا، ئەوە یەكەمین خول بوو بەشداریی تیادا بكەین، پاش ئەم خولە، لقی سلێمانی یەكێتیی تۆپی پێی عیراق خولێكی تری بۆ یانەو دامەزراوە وەرزشییەكانی ناو شاری سلێمانی رێكخست.
یارییەكانی ئەم خولە لە یاریگای سێمانی بەڕێوە چوون، ئەم تیپانە تیایدا بەشدارییان كرد(یانەی سلێمانی، یانەی سیروان، مەڵبەندی لاوانی سلێمانی، مەڵبەندی لاوانی شەهید، پۆلیسی سلێمانی، یانەی قوتابیان و لاوان).
یارییەكان بەسیستمی چوونە دەرەوە بوو بە دوو دۆڕاندن، خولەكەش مانگی ئابی ساڵی 1990 دەستیپێكرد، یەكەم یاریی خولەكە رۆژی 1/8/1990 بوو كە یەكەم یاریی ئێمە بوو وەك یانەی سلێمانی لەم خولەدا و یارییەكشمان بەرامبەر تیپی پۆلیسی سلێمانی بوو، لە كاتی یاساییدا 1-1 یەكسان بوین، دواتر بە لێدانی پێنج پەنالتی ئێمە 5-4 یارییەكەمان بردەوە.
هەردوو راهێنەر عومەر خەتاب و حەمە بچكۆل راهێنەرانی تیپی یانەی سلێمانی بوون،  شێخ ئیسماعیل مەحمود سەرپەرشتیاری تیپەكە بوو، لەم یارییەدا هەردوو راهێنەر بە پلانی 4-3-3 یارییان كرد، پێكهاتەكەشمان بەمشێوەیە بوو:
*گۆڵچی:رزگار عەلی.
* بەرگری: خەسرەو گورون-كاپتنی تیپ، نەوزاد مستەفا، هادی كەریم، تەنیا حەسەن تەنیا.
*ناوەند:خوالێخۆشبوو شاهۆ حەمە فەرەج، جەغفەر تۆفیق، ئاسۆ قەلە.
*هێرشبەر:ئالان محمەد، بەكر شێخ مستەفا، دێرێ لەتیف ئەمین.
لە یارییەكەدا هەردوو راهێنەر ئەم دوو گۆڕانكارییەیان كرد: شوان عەتوف بۆ شوێنی شاهۆ،  ئالان قادر بۆ شوێنی بەكر، كاژاو كەمال بۆ شوێنی دێرێ.
گۆڵەكەی یانەی سلێمانی جەعفەر تۆفیق كردی، پەنالتییەكانیش ئالان و خەسرەو و جەعفەر و رزگار و دێرێ كردیان.
لەگەڵ داوای لێبوردن لە خوێنەران لە ژمارەی پێشووی ئەم باسەماندا بە هەڵە نووسراوە د.لەتیف رەشید سەرۆكی یانەی سلێمانی، راستییەكەی د.لەتیف ئەمین سەرۆكی یانەی سلێمانی بووە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان