جەژنی رۆژو لە خوشك و برایانی ئێزدی پیرۆزبێت و هیوادارم ئەم جەژنە لە خۆشی و كامەرانیدا بەسەربەرن.
ئێزدییەكان بەشێكی گرنگ و كاریگەری كوردستانن و لە مێژووی خەباتی گەلەكەماندا رۆڵێكی دیار و بەرچاویان هەیە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێزەوە لەو مێژووە دەڕوانێت و وەك هەمیشە پشتیوان دەبێت بۆ پاراستنی مافەكانتان.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە هەنگاوی كرداری دەكەینەوە بۆ ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ژیان بۆ ناوچەكە، ئێمەش پاڵپشت و پشتیوان دەبین.
شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان