ئاشکرایە زیندەوەران بۆ ژینگە و سروشتی ژیان چەندە گرنگن، بەپێی تازەترین توێژینەوەی زانایانی زانکۆی کۆلۆرادۆی ئەمریکی بێت، کرمی ژێر خاک یەکێکە لەو زیندەوەرانەی بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی گەنم لەسەر ئاستی هەموو جیهاندا گرنگە و وادەکات 140 تۆن بەرهەمی ئەو دانەوێڵەیە زیاد بکات لە کاتێکدا وڵاتێکی وەک روسیا بە چوارەمین و گەورە وڵاتی بەرهەمهێنەری گەنم دەژمێردرێت هەمان ئەو بڕە لە گەنم بەرهەم دەهێنێت، وا وێناکراوە هەر نانێك یان گونکێک لە هەر کونجێکی ئەو دونیایەدایە ئەگەر بکەیتە 15 بەش ئەوا بەشێکی لەسایەی کرمی ژێر زەوی بەرهەمهاتووە، بەهەمانشێوە ئەو کرمە جۆراوجۆرانەی لەناو خاکدا هەن کاریگەری پۆزەتیڤیان هەیە بۆ سەر بەپیتکردنی خاک و زیادکردنی بەرهەمی برنج و جۆ و پاقلەمەنییەکان و پەتاتە و جۆرەکانی تر، ئەو زانایانە دەڵێن نیوەی پێکهاتەکانی ناو خاک زیندەوەرە و زۆرترینیان کرمە، جگە لەوانەش جۆرەکانی تریش زۆر بەسوودن بۆ بەپیتکردنی خاک، بەڵام هیچیان ناگەنە کرمە ئاساییەکان.
سەرچاوە: The Guardian