رێحانە دەرمانە

11:37 - 2023-12-17
دووتوێ
187 جار خوێندراوەتەوە

رێحانە یەکێکە لە رووەکە هەرە کۆنەکان کە مرۆڤ پێی ئاشنا بووە و زانیویەتی بۆ تەندروستی باشە، چەندین جۆری هەیە لەوانە رێحانەی رەش و شیرین و لیمۆیی و ئیتالی و تایلاندی..هتد، کورد دەمێکە ناسیویەتی و بەهۆی جوانی و بۆنە نایابەکەیەوە لە ئەدەبدا ناوی بردووە، بگرە کراوەتە ناوی کچانیش، لای هیندییەکان گەڵاکەی پیرۆزە و لە جەژنەکانیاندا دایدەنێن، لای چینییەکان وەک دەرمان بەکاردێت، ئەوروپییەکان دەیکەنە ناو خواردنەکانیانەوە، باشترین بەکارهێنانی ئەوەیە بە سەوزی و تازەیی بیخۆیت، سوودەکانی گەڵای ئەم رووەکە زۆرن لەوانە:

دژە هەوکردنە
بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک جۆر رۆنی وەک جیرانویل و بینین و تیریبونول و سیتونۆلولی تێدایە، چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشیەکان دەکات و رێگری لە هەوکردنی خانەکانی جەستە دەکات، توشبوون بە جەڵتەی دڵ و هەوکردنی جومگەکان و ریخۆڵەکانیش دوور دەخاتەوە، هەروەها بۆ سەرێشە و سكچوون و ئەنفلۆنزا و تا زۆر باشە.

هەرسکردن
بەپێی توێژینەوەکان رێحانە یارمەتیدەرێکی باشی هەرسکردنی خواردنە و نایەڵێت گەدە ماندوو بێت، بەهۆی ئەو ئۆجۆنۆنیلەی تێیدایە نایەڵێت رێخۆڵەکان تووشی هەوکردن ببن، هاوسەنگی ترشەڵۆکی ناو جەستەش رادەگرێت، ئاستی هیدرۆجینیش دەپارێزێت.

پێست
ئەو رۆنەی لەو گەڵایە دەردەهێندرێت بۆ پاکبوونەوە  و لابردنی پەڵە و پارێزگاری لە پێست زۆر بەکەڵکە، ئەگەر ئەو گەڵایە بکرێتە هەویر و بۆ ماوەی نیو سەعات لەسەر روخسار دابنرێت پاشان شوێنەکە بەئاوی سارد بشۆرێت پاش چەند جارێک و بۆ ماوەیەک هەموو ئەو پیسی و خاڵانە لادەبات کە دیمەنی نەخوازرا و نیشان دەدەن.

ناوسک
ئەندامەکانی ناوسک وەک جگەر و ریخۆڵە و گەدە ئەکتیڤ دەکات و دژە بەکتریایەکی بەهێزە، چەوری دیوارەکانی گەدە لادەبا و ناهێڵیت جگەر چەوری زۆر کۆبکاتەوە، رێگرە لە بەرزبوونەوەی کۆلسترۆڵ و رێژەی شەکرەی ناو خوێنیش دادەبەزێنێت.

سەرچاوە: Aranjuez









#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان