رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(37)
ئایا ده‌زانیت زنجیر، بۆ نموونه زنجیری پانتۆڵ چۆن ئیش ده‌كات؟ نمره‌ی (سفر تا 10) بده به زانیاری خۆت سه‌باره‌ت به ئیشكردنی زنجیر له نێوان «نازانم»، «زانیاری ته‌واوم هه‌یه«. پاشان هه‌وڵبده وێنه‌ی ئیشكردنی زنجیره‌كه له‌سه‌ر كاغه‌ز نیشان بده‌یت و روونكردنه‌وه‌یه‌كی كورتیشی له‌باره‌وه بنووسیت. وایدابنێ روونكردنه‌وه و وێنه‌كه بۆ كه‌سێكه پێشان قه‌ت زنجیری به‌كارنه‌هێناوه و هیچی له‌باره‌وه نازانێت. ئێستا نمره‌ی (سفر تا 10) بده به‌و وێنه و روونكردنه‌وه‌یه‌ی كێشاوته و نووسیوته.
لیۆنید رۆزنبلید
(Leonid Rozenblit) و فرانك كیل (Frank Keil) توێژه‌رانی زانكۆی (یل) پرسیارێكی زۆر ئاسانیان له‌و سه‌دان كه‌سه كرد كه به‌شدارییان له تاقیكردنه‌وه‌كه‌یاندا كرد: «ته‌والێت چۆن ئیش ده‌كات؟»، «ئایا سه‌باره‌ت به ئیشكردنی پاتری زانیاریت هه‌یه؟»
وه‌ڵامی یه‌كسان
هه‌ردووكیان وه‌ڵام و ئه‌نجامی یه‌كسانیان ده‌سكه‌وت. به‌و مانایه‌ی ئێمه پێمان وایه زانیاری زۆرمان سه‌باره‌ت به دنیای ده‌ورمان و شێوازی ئیشكردنی شته‌كان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت روونی بكه‌ینه‌وه و كه‌سانی تر به شێوازی ئیشكردنی شتێك یان باوه‌ڕ و رێبازێك ئاشنا بكه‌ین تاڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوانه مامه‌ڵه ناكه‌ین و هه‌ست ده‌كه‌ین زانیارییه‌كانمان كه‌موكورتی زۆری تیایه و خاڵی ناڕوونی زۆری تێدا ده‌بینرێت. له راستیدا ئێمه هه‌میشه هه‌ست ده‌كه‌ین زانیاری زۆرمان هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه به‌كرده‌وه وانه‌بێت و ئێمه وه‌همی زانینمان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین ده‌ره‌قه‌تی روونكردنه‌وه‌ی ئاسانی وه‌كو شێوازی ئیشكردنی زنجیر و ته‌والێت بێین، ئیتر سه‌باره‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له گه‌وره و گرنگه‌كان چۆن ده‌بین؟ پرسیاری له بابه‌تی چ راده‌یه‌ك له كۆچ له ماوه‌ی درێژخایه‌ندا یارمه‌تی گه‌شه‌كردن و چالاكی كۆمه‌ڵگه ده‌دات؟ یان ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك خاوه‌نی چه‌كی خۆی بێت كۆمه‌ڵگه ئه‌مینتر ده‌بێت یان نا؟
كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاڵۆزترن
ئاسایی ئێمه حه‌زده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به هه‌موو شتێك و ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له گه‌وره‌كان رای خۆمان ده‌ربڕین و بیروڕای خۆمان وه‌كو تیرێك كه له كه‌وان ده‌رده‌چێت به‌ملاو به‌ولادا بهاوێژین، به‌ڵام باشتروایه له‌گه‌ڵ خۆماندا راستگۆ بین. ئێمه به باشی و به‌و شێوه‌یه‌ی كه حه‌قی خۆیان بده‌ینێ بیرمان لێ نه‌كردوونه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت زۆر رووكه‌ش و سه‌رپێیش هه‌وڵمان نه‌داوه زۆر بابه‌ت بخه‌ینه مێشكمانه‌وه و كه‌مێك بیریان لێ بكه‌ینه‌وه. هه‌میشه ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت بابه‌ت و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر ئاڵۆزترن له شێوازی ئیشكردنی زنجیر، ته‌والێت، یان پاتری. بۆچی؟ چونكه هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێك له بینای كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته هۆی چه‌ند رووداوێك و له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوانه‌وه مه‌سه‌له‌ی تر دێته ئاراوه و زنجیره‌یه‌ك رووداوی پێشبینی نه‌كراو رووده‌ده‌ن. چ كه‌سێك ئه‌وه‌نده دووربینه بتوانێت پێشبینی هه‌موو رووداوه‌كان بكات و رێگه چاره‌یان بۆ بدۆزێته‌وه؟
رێگای قه‌دبڕ
به‌م پێیه و له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان حه‌زیان له ئیشی درێژخایه‌ن و پڕ ده‌رده‌سه‌ری نییه، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین چه‌ند رێگایه‌كی قه‌دبڕ بۆ خۆمان دروست بكه‌ین. به‌و مانایه‌ی له جیاتی راوێژ به پسپۆڕان یان خوێندنه‌وه‌ی كتێبی به‌سوود، بیروبۆچوونی ده‌وروبه‌رمان وه‌رده‌گرین و ئه‌وانیش ده‌شێت سه‌ر به‌گروپێكی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی یان ته‌نانه‌ت گروپێكی سه‌رجاده بن. به‌م پێیه له‌وانه‌یه بیروبۆچوونه‌كانی ئێمه هێنده راست و جێی متمانه نه‌بن و له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێنه‌كراوه‌وه وه‌رگیرابن.
ئێمه ئاسایی حه‌زده‌كه‌ین وا ته‌سه‌ور بكه‌ین كه شێوازی بیركردنه‌وه‌مان جیایه و سه‌ربه‌خۆیه له كه‌سانی دی، به‌ڵام به‌داخه‌وه له راستیدا وانییه و بیروبۆچوونه‌كانیشمان وه‌كو جلوبه‌رگه‌كانمان په‌یڕه‌وی مۆدیل و شێوازێكی باوی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك باوه‌ڕیان وایه هه‌بوونی حزبه جیاوازه‌كان به بیروباوه‌ڕ و ئایدیۆلۆجییه جیاوازه‌كانیانه‌وه یارمه‌تی پێشكه‌وتنی دنیا ده‌دات، به‌ڵام به باوه‌ڕی من هه‌بوونی ئایدیۆلۆجیایه‌كی چه‌قبه‌ستوو ده‌شێت مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ری بێت. له راستیدا ئایدیۆلۆجیاكان رێبازی حزب و گروپه جیاوازه‌كانن و زۆرجار هه‌ر هه‌موویان پێشان كۆمه‌ڵێ بیروبۆچوون ریزبه‌ندی ده‌كه‌ن و ده‌رخواردی ئێمه‌ی ده‌ده‌ن.
كاریگه‌ریی ئایدیۆلۆجیا
هه‌میشه ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت ئایدیۆلۆجیاكان ده‌توانن زۆر ترسناك بن. له راستیدا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مێشك وه‌كو كاره‌بای ڤۆڵتاج به‌رز وایه و ده‌بێته هۆی بڕیاری به‌په‌له و هه‌موو فیوزه‌كانی مێشكمان دەسووتێنێت. بۆ نموونه كاتێك پیاوانی خاوه‌ن شه‌هاده‌ی ئه‌وروپا سوێندیان ده‌خوارد دڵسۆزی داعش ده‌بن و له‌پێناوی ئامانجه‌كانی ئه‌واندا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، تووشی په‌تای ئایدیۆلۆجی ببوون و نه‌یانده‌توانی لۆجیكیانه بیربكه‌نه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه له ئایدیۆلۆجیا و ده‌مارگیری به‌دوور بیت، چونكه مێژوو سه‌لماندوویه‌تی ئایدیۆلۆجیایه‌كی دۆگما هه‌رگیز ناتوانێت له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانیدا مرۆڤ به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نێت. ئایدیۆلۆجیای چه‌قبه‌ستوو كورتبینت ده‌كات و دووربینی و تێگه‌یشتنی به‌رفراوانت كه‌م ده‌كاته‌وه. جگه‌له‌وه‌ش داوات لێده‌كات سه‌باره‌ت به هه‌موو شتێك به‌خێرایی بڕیار بده‌یت و لایه‌نگری بكه‌یت. من خۆم هیچ مرۆڤێكی ده‌مارگیر ناناسم چێژ له ژیان ببینێت و به باشی و ره‌زامه‌ندییه‌وه سه‌یری ژیان بكات.
بێ‌ئاگا بوونه‌ته شوێنكه‌وته
هه‌ڵبه‌ته زۆر كه‌س ئاگایان له‌وه نییه كه سه‌رقاڵی په‌یڕه‌ویكردنی ئایدیۆلۆجیایه‌ك یان شێوازێكی بیركردنه‌وه‌ن، به‌ڵام چۆن په‌ی به‌وه ببه‌ین كه‌وتووینه‌ته داوی ئایدیۆلۆجیایه‌كه‌وه یان نا؟ سێ نیشانه بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئایدیۆلۆجیا هه‌یه:
-1 هه‌موو شتێك روون ده‌كاته‌وه.
-2 كه‌س مافی ره‌تكردنه‌وه‌ی نییه.
-3 ناڕوون و ته‌مومژاوی دێته به‌رچاو.
ماركسیزم نموونه‌یه‌كی دیاری ئایدیۆلۆجیایه كه بۆ هه‌موو شتێك روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه و جێگای بۆ هیچ مشت‌ومڕ و بۆچوونێكی جیاوازی به‌كراوه‌یی نه‌هێشتۆته‌وه. له راستیدا ئه‌گه‌ر سامان لای توێژێكی تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه كۆبێته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی به ماركسیزم هه‌یه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌داته پاڵ هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی له سیستمی سه‌رمایه‌داریدا و ئه‌گه‌ر نایه‌كسانی له كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌م بێته‌وه، ماركسییه‌كان ده‌ڵێن كۆمه‌ڵگه له قۆناغی كامڵبوون و گۆڕاندایه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێ چین.
هه‌ڵبه‌ته وه‌كو یه‌كه‌م روانین ئه‌وه‌ی كه تیۆرێك قابیلی مشت‌ومڕ نه‌بێت له‌وانه‌یه وه‌كو سیفه‌تێكی باش لێك بدرێته‌وه. بۆچی نا؟ تیۆرێك ئه‌وه‌نده به‌هێزه كه ده‌توانێت هه‌موو شتێك ئاراسته بكات و هه‌میشه راسته. كێ دژی شتێكی وا ده‌بێت؟ به‌ڵام به كرده‌وه و له واقیعدا شتێكی وا نییه. مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه هه‌میشه ئایدیۆلۆجیا و بیروباوه‌ڕه گه‌وره‌كان رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دا بوونه‌ته‌وه و كه‌سانێك به راستی و به لۆجیكی خستوویاننه‌ته ژێر پرسیاره‌وه. كه‌واته هه‌وڵبده به دوای رێسا یان یاسایه‌كدا بگه‌ڕێ كه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا راست بێت.
زاراوه‌ی خه‌ڵك به‌كارده‌هێنن
ئاسایی كه‌سانی داهێنه‌ری ئایدیۆلۆجیا بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بده‌ن ئایدیۆلۆجیاكه‌یان قابیلی چالێنج نییه به شێوه‌یه‌كی ناڕوون و ته‌مومژاوی ده‌ریده‌بڕن. ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه خۆشمان هه‌ندێك جار بۆ قبووڵكردنی قسه‌كانمان فێڵ به‌كاردێنین، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ هه‌وڵبده سه‌ره‌تا له مێشكی خۆتدا مه‌سه‌له‌كان به باشی هه‌ڵسه‌نگێنیت و له زمانی مێشكی خۆته‌وه قسه بكه‌یت. هه‌رگیز به‌بێ بیركردنه‌وه په‌یڕه‌وی ئه‌و فۆرمانه مه‌كه كه‌سانی تر بۆیان دروست كردوویت. ئاگات لێبێت زۆربه‌ی حزبه سیاسییه‌كان ئاسایی بۆ ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی خۆیان چ بیروباوه‌ڕێكیان هه‌یه زاراوه‌ی خه‌ڵك به‌كارده‌هێنن. بۆ نموونه ده‌ڵێن: «خه‌ڵك پێیان وایه كه ...»، «خه‌ڵك حه‌زده‌كه‌ن كه ...» هه‌روه‌ها رێگه له‌وه بگره تووشی ئه‌وه بیت دروشم بڵێیته‌وه.
كاتێك له‌ناو خه‌ڵكدا قسه‌ت ده‌كه‌یت ئاگات له‌و وشانه بێت كه ده‌یانڵێیت، چونكه داكۆكی توندڕه‌وانه له باوه‌ڕ و ده‌مارگیرییه‌ك له‌ناو جه‌ماعه‌تدا دۆخی تۆ خراپتر ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕت به‌و مه‌سه‌لانه تۆختر بێت و هه‌رگیز نه‌توانیت بیروباوه‌ڕی هه‌ڵه‌ت ریشه‌كێش بكه‌یت.
بیركردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆت هه‌بێ
هه‌وڵبده به‌دوای بیروبۆچوون و به‌ڵگه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌دا بگه‌ڕێیت كه دژی تۆن. ئه‌گه‌ر به‌شی (30) ئه‌م كتێبه‌ت خوێندبێته‌وه، بێگومان ئه‌وه‌ت دێته‌وه یاد كه پێم وتیت ته‌سه‌ور بكه له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌شداریت كردووه و جگه‌له تۆ پێنج كه‌سی تریش له‌به‌رنامه‌كه‌دا ئاماده‌ن و رای هه‌موویان دژی رای تۆیه. له‌م حاڵه‌ته‌دا تۆ ته‌نیا كاتێك ده‌توانیت ته‌حه‌دای بیروبۆچوونه‌كانی ئه‌وان بكه‌یت كه به‌ڵگه‌ی لۆجیكیت بۆ بیروبۆچوونه‌كانی خۆت هه‌بێت.
به گشتی ده‌بێت بڵێم هه‌وڵبده جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆت هه‌بێت و زۆر دڵسۆزی ئه‌و رێبازانه مه‌به كه‌سانی تر بۆت دیاری ده‌كه‌ن و هه‌رگیز به ده‌مارگیرییه‌وه بیرمه‌كه‌ره‌وه و ئیش مه‌كه. له راستیدا هه‌رچه‌نده زووتر په‌ی به‌وه ببه‌یت كه هه‌ندێ له بیروبۆچوونه‌كانت هه‌ڵه‌یه و تۆ نا‌توانیت سه‌ر له هه‌موو شتێك ده‌ربكه‌یت، زووتر پێده‌گه‌یت و سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت.
سه‌رچاوه: هنر خوب زیستن، ص206-210