دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەک لە دژی حکومەتی هەرێم و عیراق کۆدەبێتەوە

01:50 - 2024-04-28
کوردستان
77 جار خوێندراوەتەوە

سەبارەت بە سکاڵایەک، کە تێیدا هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق پابەند دەکات بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە، دادگای فیدراڵی کۆ دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 28/4/2024 دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵایەك كۆدەبێتەوە كە لەلایەن پارێزەرێك بەناوی (ئازاد عەبدولحەمید دۆسكی) لەسەر سەرۆكی حكومەتی فیدڕاڵ و سەرۆکی هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیرانی نەوتی عیراق و هەرێم تۆماركراوە.
لە سكاڵاكەدا داواكراوە هەردوو حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم پابەند بكرێن بە جێبەجێكردنی سەرجەم بڕگەكانی مادەی (1، 11، 12، 13) لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 دا، كە چۆنیەتی دابەشكردنی داهات و خەرجی نێوان هەرێم و بەغدای رێكخستووە

بابەتە پەیوەندیدارەکان