کۆچی دوایی هەڤاڵ كامەران حەمە حەمەسەعید ناسراو بە (مام وسو)، تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین لە دڵەوە نیگەرانی كردین.
پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەیان دەكەم كە مێژوویەكی درەوشاوەیان لە خەبات بۆ كوردستان تۆماركردووە.
خوای گەورە هەڤاڵی كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان