ئاكار نه‌جم
ئه‌نجێلا نێدیالكۆڤا ئه‌كته‌رێكی بولگارییه، ساڵی 1991 له‌دایكبووه، به‌هۆی فیلمی ئه‌ڤێ ناوبانگێكی زۆری به‌ده‌ستهێناوه. ده‌رچووی قوتابخانه‌ی باڵای نیشتمانیی هونه‌ره كارپێكراوه‌كانی "سانت لوك"ه و بڕوانامه‌ی له "یاریی منداڵان" به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌نجێلای گه‌نج و شۆخ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی هێشا زۆر نییه، به‌ڵام یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره ناسراوه‌كانی سینه‌مای بولگاری و هه‌ر زوو، چووه‌ته دنیای سینه‌ماوه و له چه‌ندین فیلم‌دا رۆڵی بینیوه و یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له فیلمی شانۆنامه‌ی رۆژهه‌ڵات دا بووه، به رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمی "Ave" نووسینی كۆنستنتین بۆژانۆڤ ناسرا و جێی خۆی له سینه‌مادا كرده‌وه. یه‌كێك له‌و فیلمانه‌ی رۆڵی تێدا بینیوه، فیلمی تی 2 ترینسبۆتینگه- T2 Trainspotting فیلمێكی كۆمیدی ره‌شپێستی به‌ریتانییه له ساڵی 2017 به‌رهه‌مهێنراوه ده‌رهێنانی دانی بۆیل و نووسینی جۆن هۆدج. رووداوه‌كانی فیلمه‌كه له شاری ئه‌دینبۆرگ و ده‌وروبه‌ری سكۆتله‌ندا رووده‌دات و له رۆمانێكه‌وه وه‌رگیراوه به هه‌مان ناو، تراینسپۆتینگ یه‌كه‌م رۆمانی نووسه‌ری سكۆتله‌ندی ئیرڤین وێڵشه، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1993 بڵاوكراوه‌ته‌وه، رووداوه‌كانی رۆمانه‌كه له كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا رووده‌دات. فیلمه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای رۆمانه‌كه‌یه و پاڵه‌وانه‌كانی فیلمه‌كه رووبه‌ڕووی چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك ده‌بنه‌وه له ژیان و هیوا و ئیماندا، بۆیه له هه‌موو به‌یانییه‌كی نوێ‌دا هه‌وڵده‌ده‌ن خێر و خۆشی بۆ جیهان بهێنن. بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ و پاك به بیركردنه‌وه‌ی ئه‌رێنی بژین.
یه‌كێكی دیكه له‌و فیلمانه‌ی ئه‌نجێلا رۆڵی تێدا بینیوه، فیلمی ئاڤێ یه كه فیلمێكی بولگارییه و ساڵی 2011 به‌رهه‌مهێنراوه، ده‌رهێنانی كۆنستنتین بۆجانۆڤ. ئه‌م فیلمه یه‌كه‌م فیلمی دیكۆمێنتاری بووه ده‌رباره‌ی به‌كارهێنه‌رانی هیرۆین له سۆفیا. ئه‌نجێلا نێدیالكۆڤا له‌م فیلمه‌كه‌دا رۆڵی ئه‌ڤێی بینیوه. ساڵی 2011 فیلمه‌كه خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی دادوه‌ری له فێستیڤاڵی فیلمی سه‌رایڤۆ به‌ده‌ستهێنا.
شانۆنامه‌كانی رۆژهه‌ڵات فیلمێكی بولگارییه ساڵی 2009 به‌رهه‌مهێنراوه، یه‌كه‌م فیلمی درێژی ده‌رهێنه‌ری بولگاری كامێن كالێڤ، فیلمه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له دوو هه‌فته‌ی ده‌رهێنه‌رانی فێستیڤاڵی فیلمی كان له ساڵی 2009دا بینرا، هه‌رچه‌نده نمایشكردنی ئاسایی فیلمه‌كه له بولگاریا له 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2009 دا بووه. ئه‌نجێلا له‌م فیلمه‌شدا رۆڵی بینیوه. شانۆنامه‌كانی رۆژهه‌ڵات چیرۆكی دوو برای نامۆیه، هریستۆ یان ئیتسۆ (هریستۆ هریستۆڤ) كه هونه‌رمه‌ندێكی دارتاشییه و له‌گه‌ڵ ئالووده‌بوونی به میتادۆن خه‌بات ده‌كات و جۆرجی (ئۆڤانێس تۆرۆسیان)، خوێندكاری ئاماده‌یی كه ده‌كێشرێته ناو باندێكی نیو نازییه‌وه. خاڵی ناوه‌ندی فیلمه‌كه هێرشێكی ئیتنیكییه له‌لایه‌ن باندی نیونازی جۆرجییه‌وه بۆ سه‌ر خێزانێكی توركی خه‌ڵكی ئه‌سته‌نبوڵ، كه شه‌وێك له سۆفیا به‌سه‌ر ده‌به‌ن له رێگای ئه‌ڵمانیا. ئه‌نجێلا نێدیالكۆڤا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا گه‌نجه ئه‌مما به‌هۆی ئه‌و رۆڵانه‌یه‌وه هه‌م له‌سه‌ر ئاستی وڵاته‌كه‌ی خۆی و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه.