ئاكۆ كه‌ریم مه‌عروف
ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م كتێبه‌دا پرسیار و وه‌ڵامه به‌رامبه‌ر رۆماننووسێك كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه هه‌ردوو نووسه‌ر له ته‌مه‌نی بیست ساڵییه‌وه هاوڕێی یه‌كتری بوون و به‌یه‌كه‌وه كاریان كردووه له ژیانی تایبه‌تی و گشتی یه‌كتر ته‌واو شاره‌زابوون، له‌بواری رۆژنامه‌نووسیندا هاوكاری ماركیز بووه و له زۆرێك له‌و بڵاوكراوانه پێكه‌وه كاریان كردووه.
پرسیاره‌كانی مندۆزا بێ پێچ و په‌نان و له هه‌مووی گرنگتر نهێنی نووسینی رۆمان و به‌رهه‌مه‌كانی راشكاوانه ده‌خاته روو، تا ئه‌ندازه‌یه‌كیش ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌خاته‌ڕوو كه ماركیز له منداڵییه‌وه تێیدا ژیاوه، به تایبه‌ت خێزان و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و بارودۆخه سیاسییه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا هاتووه.
له‌م كتێبه‌ی مندۆزاوه مارکیز چی فێربووە؟ تا كات به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت، نووسین سه‌ختتر ده‌بێت. تا بێت هه‌ست به‌لێپرسینه‌وه زیاتر ده‌كه‌یت، ده‌زانیت هه‌ر وشه‌یه‌ك ده‌ینووسیت، ده‌نگدانه‌وه‌كه‌ی زۆره و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌لێك كه‌س هه‌یه. ناخۆشترین شت بۆ ئه‌و نووسه‌ره‌ی چاوه‌ڕێی سه‌ركه‌وتنی ئه‌ده‌بی نه‌كات ئه‌وه‌یه كتێبه‌كانی ببینێت وه‌ك نان بفرۆشرێت. له هه‌مه‌نگوایه‌وه فێربووم، نابێت له كار بوه‌ستین ته‌نها ئه‌و كاته نه‌بێت كه ده‌زانین سبه‌ی چۆن ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه. هه‌رگیز بایه‌خی راسته‌قینه‌م به‌هیچ بیرۆكه‌یه‌ك نه‌داوه به‌رگه‌ی چه‌ند ساڵێك پشتگوێخستن نه‌گرێت، ئه‌گه‌ر ره‌سه‌نه و له توانایدایه پانزه ساڵ خۆی بگرێت وه‌ك سه‌د ساڵ ته‌نیایی و حه‌ڤده ساڵ وه‌ك پایزی پاتریارك یان سی ساڵ وه‌ك چیرۆكی مه‌رگێكی راگه‌یه‌نراو، ئیتر چارم نییه ده‌بێت بینووسم.
له‌وانه‌یه له‌كاتی چیرۆكێكی دوانزه لاپه‌ڕه‌ییدا پێنج سه‌د لاپه‌ڕه به‌كاربهێنم. به گشتی بڕوام وایه تۆ ئه‌و كاته چاك ده‌نووسیت كه له‌هه‌لومه‌رجێكی ئاسووده‌دا بیت، بڕوام به‌و ئه‌فسانه‌یه نییه ده‌ڵێت: ده‌بێت نووسه‌ر له برساندا بمرێت، یان له دۆخێكی زۆر ناله‌بار و ناخۆشدا بێت. من به‌زه‌ییم به‌و نووسه‌رانه‌دا دێته‌وه له دیمانه‌كانیاندا باس له هێڵه گشتییه‌كانی رۆمانی داهاتوویان ده‌كه‌ن.
هه‌میشه نووسه‌ر به ته‌نیایه وه‌ك كه‌شتیوانێك له ناوه‌ڕاستی ده‌ریادا كه‌شتییه‌كه‌ی شكابێت وایه، نووسین له دنیادا پیشه‌یه‌كی ته‌نیا كرده‌یه، كه‌س ناتوانێت له نووسیندا هاوكاریت بكات. درۆكردن له ئه‌ده‌بدا زۆر ترسناكتره له درۆكردن له ژیانی ئاسایی‌دا. خه‌یاڵ ئامرازێكی دیكه‌یه بۆ دروستكردنی واقیع، واقیعیش هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی داهێنانه.
نووسه‌رێكی دۆمۆنیكی فێری كردم، ئێمه‌ی نووسه‌ر وه‌ك تووتی واین كه گه‌وره بووین ناتوانین فێری قسه كردن ببین. رۆژنامه‌گه‌ری فێری ئه‌وه‌ی كردم چۆن چیرۆكه‌كانم چاك و ره‌سه‌ن بن. تاقه دێڕێك له رۆمانه‌كانمدا نییه بنه‌مای واقیعی نه‌بێت. دواتر له وه‌ڵامی مندۆزادا كه لێی ده‌پرسێت له وڵاته‌كه‌تدا حه‌ز به چ جۆره حكومه‌تێك ده‌كه‌یت، ماركیز له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: هه‌ر حكومه‌تێك هه‌ژاره‌كان هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری بكه‌ن، ته‌نیا بیر له‌وان بكاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای زۆر له به‌رپه‌رسیارییه‌تییه‌كان كه نووسه‌ر نابێت لێی رابكات، بیانوو بهێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه ئه‌ركی من نییه، ئه‌ركی من شیعر نووسین و بابه‌ته سه‌ره‌تاییه‌كانی تره كه خۆ دزینه‌وه له به‌رپرسیارێتییه‌ك كه شانت ئه‌و بارگرانییه هه‌ڵناگرێت، باشتره نه‌نووسیت، ده‌شێت له كارێكی تردا سه‌ركه‌وتووبیت، ئه‌وه ئامانجی تۆی نووسه‌ره بڕۆ ئه‌و كاره بكه. به‌ڵام مه‌نووسه كه ده‌زانیت هیچ شتێك نابه‌خشیت.
بۆنی گواڤا
پلینیۆ ئه‌پۆلیو مندوزا
وه‌رگێڕانی، ره‌ووف بێگه‌رد