ئەتۆم تراژیدیای خوڵقاند

09:51 - 2023-12-24
دووتوێ
287 جار خوێندراوەتەوە

بورهان ئەمین

 

بەهۆی پاشماوەی ئەتۆمیەوە بەدرێژایی چەندان کیلۆمەتر لە کەنارەکان ملیۆنان ماسی جۆراوجۆر لە نزیک شاری فوکۆشیمای ژاپۆن مردار بوونەوە و کێشی ئەو ماسیانە 1200 تۆنە، بەزیانێکی زەبەلاحی ئابووری دەریایی و ژینگەیی هەژماردەکرێت، هەر لەم رۆژانەدا و بەهەمان شێوە لەنزیک شاری ناکیریش 40 بۆ 50 تۆنی دیکە ماسی مردار لەکەنار دەریادا دەرکەوتن، زانایان دەڵێن کۆمپانیای فۆکۆشیمای ئەتۆمی کە لەو ناوەدایە ئاو و ژینگەیان پیسکردووە و وایکردووە ئۆکسجین لەناو ئاو کەمبێتەوە، بۆیە ئەو کارەساتە روویداوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەڵێن ئەو رووداوە لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا روویداوە و لە وەرزی کۆچدا ماسیەکان رووبەڕوی پلەی گەرمای نزم بوونەتەوە و بەو هۆیەوە مردار بوونەتەوە، بەڵام لایەنە زانستیەکان پێیانوایە ئەو پاساوە بۆ هێشتنەوەی کۆمپانیاکانی ئەتۆمە و ئەوان راستەوخۆ بەرپرسن لە روودانی ئەو کارەساتە دەریاییە.
سەرچاوە: رۆژنامەی Bild

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان