له عه‌ره‌بییه‌وه: ره‌مزی میره‌كانی
چوونه‌بازاڕ، یان كڕین له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بریتییه له: بوونی كۆگایه‌ك، كه ده‌توانیت به ئاسانی هه‌موو شتێكی لێ بكڕێت، له رێگه‌ی كۆمپیوته‌ر یان مۆبایلێكه‌وه، زۆربه‌ی كاتیش باشترین جۆری به‌رهه‌م بۆ به‌كاربه‌ران دابین ده‌كات. چوونه‌بازاڕ له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به‌وه‌ش ده‌ناسرێت، كه گه‌ڕانه به دوای به‌رهه‌مێكدا له رێگه‌ی سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به ماركێتێكی دیاریكراوه‌وه، پاشان پێشكه‌شكردنی داواكاریی كڕین، بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رهه‌می داواكراو.
پێناسه‌یه‌كی دیكه‌ی چوونه‌بازاڕ له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بریتییه له: كۆمه‌ڵێك پڕۆسه‌ی كڕین و فرۆشتن، كه زۆرترین جۆری كاڵا ده‌گرێته‌وه وه‌ك، خانوو، جلوبه‌رگ، ئامێری ئه‌لیكترۆنی، خشڵ به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه و چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه.
چوونه‌بازاڕ و كڕین له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، به چه‌مكێكی نیمچه تازه داده‌نرێت، بۆیه دوور نییه كڕیار تووشی مه‌ترسیی گزی یان فێڵ و قۆڵبڕین و دزیكردن بێت، له‌وانه‌شه زانیاری له باره‌ی ئه‌ژماری ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به كڕین له بیر بكات، واته وشه‌ی نهێنی، یان (پاسۆرد)، له‌وانه‌شه متمانه‌ی نه‌بێت له‌وه‌ی زانیارییه تایبه‌تییه‌كانی، له‌لای بازرگانانی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت پارێزراو ده‌بێت، هه‌ربۆیه به‌شێكی زۆری تاكه‌كان، به ئاگاییه‌كی زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی كڕین له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌و شتانه‌یه، كه ده‌بێت له‌و جۆره بازاڕه‌دا هه‌بێت، چونكه رۆڵی دەبێت له پاراستنی تاكه‌كاندا.
سووده‌كانی ئه‌م جۆره بازاڕه
چوونه‌بازاڕ و كڕین له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، چه‌ندین سوودی بۆ كڕیار هه‌یه و یه‌كێك له سووده‌كانیشی بریتییه له: زانینی هه‌موو ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كانه‌وه، چونكه ماڵپه‌ڕه بازرگانییه‌كان هه‌موو زانیاری و ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی به‌رهه‌مه نمایشكراوه‌كانییه‌وه ده‌خاته به‌رده‌ستی كڕیار، وه‌ك نرخ، كوالێتی، پێكهاته و لایه‌نه‌كانی دیكه، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌كاربه‌ر، تا به‌رهه‌می گونجاو بۆ خۆی ده‌ستنیشان بكات.
یه‌كێكی دیكه له سووده‌كانی چوونه‌بازاڕ له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، ئاشنابوونه به بۆچوونی كه‌سانی دیكه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی كڕیار ده‌دات ئاسانتر و باشتر به‌رهه‌مه نمایشكراوه‌كان بناسێت، چونكه له ماڵپه‌ڕه بازرگانییه‌كاندا راوبۆچوونی ئه‌و كه‌سانه ده‌بینرێت كه پێشتر ئه‌و كاڵایه‌یان كڕیوه و تاقیانكردۆته‌وه، به واتایه‌كی دیكه، كڕیار له رێگه‌ی ئه‌زموونی كه‌سانی دیكه‌وه زانیاری وردتری سه‌باره‌ت به كاڵای دڵخوازی خۆی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
كێبڕكێ و نرخی هه‌رزان
سوودێكی دیكه‌ی چوونه‌بازاڕ و كڕین له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌وه‌یه، كه كات و وزه ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌مه‌یان یه‌كێك له گرنگترین سووده‌كانی بازاڕی ئینته‌رنێته، چونكه بۆ گه‌ڕان به دوای به‌رهه‌مه‌كاندا له بازاڕی ئاسایی، كڕیار پێویستی به كاتێكی زۆر و ماندوبوونێكی زۆریش هه‌یه، تا ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی خۆی ده‌یه‌وێ ده‌یدۆزێته‌وه، ره‌نكه هه‌ندێك جار هه‌ر نه‌شیدۆزێته‌وه، به‌ڵام له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، به ئاسانی و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌یدۆزێته‌وه.
دابینكردنی كاڵاكان به نرخێكی هه‌رزان، یه‌كێكی دیكه‌یه له سووده‌كانی كڕین له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ركاربه‌ریی له نێوان بازاڕه‌كانی ئاسایی و ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌یه، چونكه هه‌ر لایه‌نه و هه‌وڵ ده‌دات به كه‌مترین نرخ كاڵا بۆ كڕیاران دابین بكات، ئامانجی ئه‌و بازاڕانه‌ش له‌مه‌دا ئه‌وه‌یه، كه زۆرترین كڕیار بۆ خۆیان رابكێشن، بێجگه له‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی دیكه‌ش دابین ده‌كه‌ن، وه‌ك گه‌یاندنی كاڵاكان بۆ ماڵی كڕیار.
چیت پێویسته؟
بۆ چوونه‌بازاڕ و كڕین له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، ئه‌م ئامراز و ئامێرانه پێویستن:
كۆمپیوته‌ر یان مۆبایل: ئه‌و دوو ئامێره یارمه‌تی گه‌ڕان به‌دوای به‌رهه‌مه داواكراوه‌كاندا دەدەن له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه و به‌بێ ئه‌و ئامێرانه پڕۆسه‌كه جێبه‌جێ نابێت.
هێڵی ئینته‌رنێت: ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له پێویستییه‌كان، كه ده‌بێت هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانیت به سه‌ركه‌وتوویی له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه پڕۆسه‌ی چوونه‌بازاڕ و كڕین جێبه‌جێ بكه‌یت، پێویسته پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به هیچ هه‌نگاوێك بكه‌یت، دڵنیابیت له‌وه‌ی هێڵێكی باشی ئینته‌رنێتت هه‌یه، چونكه ئه‌وه یارمه‌تیت ده‌دات به ئاسانی و خێرایی، ئه‌و شته‌ی ده‌ته‌وێت بیدۆزیته‌وه و بیكڕیت.
بژارده‌ی پاره‌دان: شێوازێكی په‌یڕه‌وكراوه له پێدانی نرخی ئه‌و كاڵایانه‌ی له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه كڕیوتن، ئه‌وه‌ش به دوو شێواز ده‌بێت، یه‌كه‌م: كارتی بانك، كه كارتێكی ئه‌لیكترۆنییه و به ئه‌ژماری بانكیی تایبه‌ت كڕیار به بانكه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. دووه‌م: پاره‌دان له كاتی وه‌رگرتندا، ئه‌وه‌یان شێوازێكی تازه‌ی پاره‌دانه، كه پشت به متمانه‌ی دووسه‌ره له نێوان كڕیار و ماركێته‌كه‌دا ده‌به‌ستێت، دوای ته‌واوكردنی هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی په‌یوه‌ست به كڕین، كاڵاكه بۆ كڕیاره‌كه ره‌وانه ده‌كرێت، ئه‌ویش له كاتی وه‌رگرتنیدا نرخه‌كه‌ی ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی، كه كاڵاكه‌ی بۆ گه‌یاندۆته‌وه شوێنی مه‌به‌ست.
چه‌ند خاڵێكی گرنگ
به‌ر له‌وه‌ی بیر له چوونه‌بازاڕ و كڕین له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بكه‌ینه‌وه، پێویسته چه‌ند خاڵێك هه‌یه به وردی ئاگاداریان بین:
*ده‌بێت له‌و ئۆفه‌ر (offer)ه بازرگانییانه به ئاگابین، كه پشت به ناردنی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی (ئیمه‌یل) ده‌به‌ستن، چونكه له‌وانه‌یه چه‌ند ئه‌پێكی زیانبه‌خشیان تێدابێت، كه ئامانجیان دزینی زانیاری تایبه‌ت به كڕیار بێت.
*چاكتر وایه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه به‌ناوبانگه‌كاندا بكرێت، ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه متمانه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا زیاتر ده‌كات.
*نابێت راسته‌وخۆ زانیاری دارایی پێشكه‌ش بكه‌یت، تا له پڕۆسه‌ی كڕینه‌كه به ته‌واوی دڵنیا نه‌بیت.
*گرنگه له‌وه دڵنیابیت، ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به ماركێته‌كه به (https) ده‌ست پێ بكات، چونكه ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ماڵپه‌ڕه‌كه باوه‌ڕپێكراوه و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پله‌ی دڵنیایی تێیدا گونجاوه.
*چاوخشاندنه‌وه به پاره‌ی نێو كارتی بانكیدا، دوای ته‌واوبوون له پڕۆسه‌ی كڕین، بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی، ئه‌و پاره‌یەی داوته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كه ده‌ركه‌وتبوو هاوتای یه‌كن؟
*چاكتر وایه پاره‌دان له رێگه‌ی چه‌كی بانكییه‌وه نه‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له رێگه‌ی پۆستی ئاساییه‌وه ره‌وانه ده‌كرێن، چونكه له‌وانه‌یه پارێزگاریی ته‌واو بۆ كڕیار دابین نه‌كات.
*پارێزگاری له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، یان مۆبایله‌كه‌ت، ئه‌ویش له رێگه‌ی به‌كارهێنانی پاسۆردی گونجاو و پڕۆگرامی دژه ڤایرۆسه‌وه، بۆئه‌وه‌ی له هاككردن و دزینی زانیارییه‌كانت پارێزراو بیت.
گۆڕانكارییه‌كی سه‌رده‌میانه‌یه
چوونه‌بازاڕ و كڕین له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، به تازه‌ترین رێگه‌ی كاریگه‌ر داده‌نرێت به‌سه‌ر كه‌رتی بازرگانیی جیهانییه‌وه، چونكه رۆڵی له بره‌وپێدانی چه‌ندین شێواز و ئامرازی بازرگانییدا هه‌یه، له رێگه‌ی گواستنه‌وه له بازرگانیی باوه‌وه بۆ بازرگانیی ئه‌لیكترۆنی نوێ، كه به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پشت به به‌كارهێنانی هێڵی ئینته‌رنێت ده‌به‌ستێت، هه‌روه‌ها چوونه‌بازاڕ و كڕین له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، گۆڕانكاریی له شێوازی كڕین و فرۆشتندا كردووه و رۆڵی گرنگی له گێڕانه‌وه‌ی كات و وزه‌دا هه‌یه بۆ به‌كاربه‌ران و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش ده‌دات به كڕیار، تا زۆر به ئاسانی به كاڵا و به‌رهه‌مه‌كان ئاشنابێت و به ماندوبوونێكی كه‌م پێویستییه‌كانی خۆی بكڕێت، به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی دروست و به راده‌یه‌كی به‌رزی هۆشیاری و ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
سه‌رچاوه:
www.mawdoo3.com