گا باڵدارەكە لە پاریسەوە بۆ بەسرە

10:40 - 2022-05-28
ڕاپۆرت
703 جار خوێندراوەتەوە

ئا: کوردستانی نوێ

گا باڵدارەكە كە «شیدۆ لامۆسۆ» شی پێدەڵێن وەك لە نووسینە ئاشورییەكاندا هاتووە، رەچەڵەكی وشەی «لاماسۆ» لە دوو وشەی لێكدراوەوە هاتوو «لامۆ» لە زمانی سۆمەری ئەم ناوە بۆ مێینەی جنۆكە بەكارهاتووە و ئەركی پاراستنی شارەكان و كۆشكەكان و پەرستگەكان بووە، جنۆكەی نێرینەش پارێزەر لە سۆمەریدا بە ناوی «ئالادلامۆ» و بە ئاشوری كۆنیش یان (ئەكادی) ناوی شیدۆی هەبووە.
 لاماسۆ جۆرێكە لە بوونەوەرە ئەفسانییە پێكهاتە تێكەڵەكان كە زۆر جار گا فڕیوەكە دەگرێتەوە كە بەسەر مرۆڤە و بە پێیەكانی شێرە، یان سەری مرۆڤە و پێیەكانی گا و چەندان شێوەی لە ماوەی سەردەمە مێژووییەكاندا بەخۆوە بینیوە.
ئەو گەنجینە مێژووییانەی خاپوركران  
ئەو پەیكەرە لە چوارچێوەی گەوهەر و گەنجینە مێژووییەكانە كە بەدەستی تێكدەران یان چەكدارە توندڕەوەكان یان لە رێی كاری سەربازیی لەماوەی چەند ساڵی رابردوو لە ناوچەكەدا خاپوركران.
گا فڕیوەكە لە بەسرە  
عەلی شلغەم بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پشكنین و گەڕان لە وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار، دەستپێكردنی كاری تیمی هونەری ئیتالی شارەزا لە دانانەوەی كۆپییەكی گا فڕیوەكەی راگەیاند كە دیاری حكومەتی ئیتالیایە بۆ مۆزەخانەی شارستانی بەسرە.
سونبولێكی مێژووییە
شەلغەم دەڵێت: تیمەكە هەوڵێكی زۆریان خستەگەڕ بۆ دانانی ئەو كۆپییە كە سونبولێكی نێودەوڵەتییە، لە سەرەتاوە دروستكرا لە دەروازەی مەدرەجی مێژوویی رۆما (كۆڵسیۆم) لە ساڵی 2016 دانرا، پاشان برایە بەردەم دەروازەی گشتی یۆنسكۆ لە پاریس، دواتر بۆ بەسرە گوازرایەوە.
پەیكەرێكی گەورەیە 
گا باڵدارەكە پەیكەرێكی گەورەیە و درێژییەكەی دەگاتە 4.42 مەتر و كێشەكەی 30 تۆن زیاترە، تاكێك بووە لەو دوانەیەی پاسەوانی  دەروازەیەكی شورای شاری (دۆر شرۆكین) یان كردووە كە لەلایەن سەرجۆنی دووەم (721-705 پ.ز) دروستكرا و دواتر سەنحاریبی كوڕی سەرجۆنی دووەم بەجێهێشت و چۆڵی كرد و پایتەختی بۆ شاری نەینەوا گواستەوە.
گاكە سونبولی هێز و دانایی و دلێری و پایەبڵندی بوو، شارستانی ئاشوری بە گا ئاڵدارەكان ناوبانگی دەركردووە، بە تایبەت شانشینی ئاشور و كۆشكی پادشاكانی لە شاری نەینەوا و ئاشور لە باكوری وڵاتی نێوان دوو رووبارەکە بووە سونبولێك لە سونبولەكانی ئەو شارستانییەی پشتی بە هێزە دەبەست وەك پرەنسیپی سیاسەتەكانی و بڵاوبوونەوەی.
سونبولی هێز و پایەبڵندی 
كۆپی گای باڵداری نەمرود (لاماسۆ) بە یەكێك لە سونبولەكانی هێز و دلێری و پایەبڵندی لای ئاشورییەكان دادەنرا، بە بیروبۆچوونی خۆیان، بۆ پاراستنی شارەكان و كۆشكەكان و پەرستگەكان بەكاردەهات.

سەرچاوە:  -لە ماڵپەر المسری –ەوە وەرگیراوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان