ئا: له فارسییه‌وه: جه‌واد حه‌یده‌ری
2-2 کۆتایی
ئه‌لپاچینۆ له ساڵی 1985 كاری له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی كرد به ناوی به‌دناویی ناوچه‌یی. دواتر رۆڵی له فیلمی شۆڕشدا بینی كه له ساڵی 1985 بڵاوكرایه‌وه، له‌م فیلمه‌دا رۆڵی پیاوێكی شاخاویی بینی له جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكادا، ئه‌م فیلمه دواتر شكستی هێنا و ئه‌میش هۆكاره‌كه‌ی بۆ په‌له‌كردنی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه گه‌ڕانده‌وه له نمایشكردنیدا.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1989 دا له فیلمی "ده‌ریای خۆشه‌ویستی"دا رۆڵی بینی، له‌م فیلمه‌كه‌دا وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی پشكنین به ناوی فرانك كلێر رۆڵی بینی، كلێر له‌م فیلمه‌دا به دوای بكوژێكدا ده‌گه‌ڕا كه به شێوه‌ی زنجیره‌یی خه‌ڵكی ده‌كوشت، بكوژه‌كه قوربانییه‌كانی له گۆشه‌ی " ره‌به‌نه‌كان" له‌ناو لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان ده‌دۆزییه‌وه و دواتر ده‌یكوشتن.
ئه‌لپاچینۆ له ساڵی 1990دا بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار كاندید كرا. له ساڵی 1991دا له فیلمی فرانكی و جۆنی له‌گه‌ڵ مێشێل فایفه‌ر هاوڕۆڵ بوون، ئه‌وان پێشتریش له فیلمی روخساری برینداردا پێكه‌وه رۆڵیان بینی بوو، له‌م فیلمه‌دا رۆڵی ژنێكی چێشتلێنه‌ری ده‌بینی كه تازه له به‌ندیخانه ئازادكراوه و میشێل فایفه‌ریش وه‌ك كارگوزارێك رۆڵی بینی، كه دواتر له نێوان ئه‌و دوانه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی دروست ده‌بێ.
رۆڵی سه‌ربازی ده‌بینێ
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1993 له فیلمی "بۆنی خۆشی ژنێك" ده‌رهێنانی مارتین برێست خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرت وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری پیاو، له‌م فیلمه‌دا رۆڵی سه‌رهه‌نگی نابینای ئه‌مریكی ده‌بینێ. له ساڵی 1997یشدا له فیلمێكدا به ناوی "دانی براسكۆ" رۆڵی "جۆنی دیپ" ده‌گێڕێ. فیلمه‌كه باس له چیرۆكێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌فسه‌رێكی نهێنی ده‌زگای " ئێف بی ئای" به ناوی دانی براسكۆ ده‌كات كه به نیازه بانده مافیاییه‌كان له‌ناو ببات.
كریستۆفه‌ر نۆلان فیلمی نه‌رویجی " بێ خه‌ویی" به به‌شداری ئه‌لپاچینۆ و رۆبه‌رت و‌لیامز نوێ كرده‌وه، فیلمه‌كه پێشتر له ساڵی 1997 دروستكرابوو، به‌ڵام نۆلان له ساڵی 2002 نوێی كرده‌وه.
ئه‌لپاچینۆ له فیلمی" ئه‌و خه‌ڵكه‌ی من ده‌یانناسم" رۆڵی به‌رپرسێكی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان ده‌بینێ. ئه‌مه كورته فیلمه، به‌ڵام پێشوازییه‌كی ئه‌وتۆ له رۆڵی ئه‌لپاچنیۆ نه‌كرا. له ساڵی 2003دا له فیلمی " تازه‌كار" له‌گه‌ڵ كارین فاله‌ر بوو به هاوكار و رۆڵی به‌رپرسێكی گێڕا بۆ راكشانی خه‌ڵك بۆ ناوی ده‌زگای" سی ئای ئه‌ی". پاشان له ساڵی 2004دا له فیلمی بازرگانی نه‌رویجیدا رۆڵی بینی، ئه‌م فیلمه له نمایشنامه‌یه‌كی شه‌كسپیر وه‌رگیرابوو، كه تیایدا رۆڵی شایلۆكی ده‌بینی، شایلۆك كه‌سێكی پیسكه‌یه كه له ناوخه‌وه خراپكاره، به‌ڵام ئه‌لپاچینۆ بڕیاری دا تۆزێ سۆز و میهره‌بانی به سیناریۆكه بدات و رۆڵه‌كه باشتر بگێڕێ. هه‌روه‌ها له ساڵی 2005دا له فیلمی " دوو كه‌س بۆ پاره" رۆڵی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسێكی گره‌وكه‌ر ده‌گێڕێ. پاشان له ساڵی 2007دا له فیلمی " 13 یاری ئۆشن" كه ستیڤن سۆدربێرگ ده‌ریهێناوه رۆڵی كه‌سێك به ناوی " ویل به‌نك" ده‌بینێ كه خاوه‌نی گازینۆیه‌كه و هاوڕێكانی هێرشی ده‌كه‌نه‌سه‌ر.
هه‌روه‌ها فیلمی" 88 خوله‌ك" كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده رۆڵی تێدا بینوه له ساڵی 2007 دا له چه‌ندین وڵات نمایش كرا و مانگی ئه‌پریلی ساڵی 2008 له ئه‌مریكا نمایش كرا. پاشان له فیلمێكی ژیاننامه‌یی به ناوی" تۆ جه‌ك ناناسی" رۆڵی " جه‌ك كوركیان ده‌بینێ، ئه‌م فیلمه له ئه‌پریلی ساڵی 2010 له ئه‌مریكا نمایش كرا. فیلمه‌كه چیرۆكێكی راسته‌قینه‌ی پزیشكێكه كه لایه‌نگری خۆكوشتنه، بۆ ئه‌م فیلمه چواره‌مین خه‌ڵاتی گۆڵدن گلۆپی وه‌رگرت.
هه‌ر به سه‌ڵتی مایه‌وه
ئه‌لپاچینۆ هه‌رگیز به شێوه‌ی ره‌سمی ژنی نه‌هێنا، به‌ڵام خاوه‌نی سێ منداڵه، جولی ماری له دایكبووی 1989 كه گه‌وره‌ترین منداڵی ئه‌وه كه دایكی ناوی " یان ترند" بوو كه ئه‌و ژنه كاری راهێنانی ئه‌كته‌ره‌كان بوو. ئه‌نتوان جه‌یمز و ئۆلیڤیا رۆز كه كچ و كوڕێكن و دوانه بوون كه ساڵی 2001 له دایكبوون. دایكی ئه‌م دوانه‌یه ناوی " بویرلی دی ئه‌نجلۆ"یه، كه له ساڵی 1996 هه‌تا ساڵی 2003 په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌لپاچینۆ هه‌بووه.
له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌كته‌ری ژن په‌یوه‌ندی هه‌بووه
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌گه‌ڵ " دایان كیتۆن" كه ئه‌كته‌ر بوو بۆ ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌بووه. كیتۆن له چاوپێكه‌وتنێكدا وتویه‌تی: ئه‌لپاچینۆ به ساده‌ترین شێوه سه‌رقاڵی ده‌كردین و جوانترین روخساری هه‌بوو بۆ من. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له " تیۆز دیول"، جی كلایبۆرگ، مارتی كڵی، كاسرین كوینان، لینداڵ هۆپس په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌بووه. له ساڵی 2008 وه هه‌تا ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ لۆسیا پۆلاك ئه‌كته‌ری ئه‌رجه‌نتینی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌بووه، به‌ڵام زه‌ماوه‌ندیان نه‌كردووه. كامیلا كچی پۆلاك ده‌ڵێ ئه‌لپاچینۆ زڕباوكێكی زۆر باش بووه. له ژیانی پڕۆفیشناڵی خۆی له بواری سینه‌مادا 9 جار كاندیدی ئۆسكار بووه و جارێك خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه، 18 جار كاندیدی خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵوپ بووه كه چوار جار خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه، پێنج جار كاندیدی خه‌ڵاتی بافتا بووه كه یه‌كجار خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه، سێ جار كاندیدی خه‌ڵاتی " ئێمی" بووه و دووجار خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه و دوو جاریش كاندیدی تۆنی بووه و هه‌ردوو جاره‌كه‌ش خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
له راپرسییه‌كی كه‌ناڵی 4 ی به‌ریتانی له ساڵی 2004 دا بینه‌رانی به‌ریتانی وه‌ك گه‌وره‌ترین ئه‌ستێره‌ی سینه‌ما له مێژووی سینه‌مادا هه‌ڵیان بژاردووه.
سه‌رچاوه:
www.youtube.com/watch?v=_LOIFRk7CXQ