روسیا گرفتی كەمی دەستی كاری هەیە

09:36 - 2023-12-29
ئابووری
138 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئامارەكانی ئاژانسی سەرژمێری روسیا، ژمارەی كەمی دەستی كار لە روسیا لەمساڵدا چوار ملیۆن و 800 هەزار كەسە، ئەو ژمارەیەش روو لە زیادبوونە و بە بەراورد بە ساڵی رابردوو و هەروەها بۆ ساڵی داهاتووش بەردەوام دەبێت.
زۆرترین داواكاری بۆ كاری شۆفێر و كرێكاری كۆگاكان و  ئەندازیار و پزیشكە، هۆكاری سەرهەڵدانی گرفتەكەش بۆ كۆچكردنی دانیشتووان و كەمبوونەوەی وەرگرتنی پسپۆڕییەتی دەگەڕێننەوە و ئەوەش وایكردووە، خاوەنكارەكان بڕی مووچە بەرزبكەنەوە

سەرچاوە: رۆژنامەی ئیزافستیای روسی

بابەتە پەیوەندیدارەکان