لێپرسراوی هۆبه‌ی كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ماوەی ساڵی 2023 دا 17 هه‌زار تۆن و 451 كیلۆ گۆشت ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی سلێمانی كراون.
دکتۆر شاڵاو عارف، لێپرسراوی هۆبه‌ی كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی رایگەیاند، "له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی كاركردنی تیمی پزیشكی كوشتارگه بە چاودێری و رێنمایی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، بڕی 17 هه‌زار تۆن و 451 كیلۆ گۆشتی ته‌ندروست ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی كراون كه له‌ڕووی ته‌ندروستی و به‌های خۆراكییه‌وه شیاوبوون بۆ به‌كارهێنان، به‌سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانیشدا تێپه‌ڕیون كه له‌ڕووی پێوه‌ره‌كانی پزیشكی ستانده‌ر بوون".
دکتۆر شاڵاو عارف وتیشی، "بڕی 44 تۆن و 910 كیلۆ گۆشت له لایه‌ن تیمی پزیشكییه‌وه دیاریكراون كه له‌ڕووی ته‌ندروستی و به‌های خۆراكییه‌وه شیاو نه‌بوون بۆ به‌كارهێنان و به‌ڕێگه‌ی زانستی له‌ناوبراون".