رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(39)
ده‌مه‌وێت گه‌وره‌ترین رازت بۆ باس بكه‌م كه له دنیای نووسیندا هه‌یه: ئاسایی باشترین بیرۆكه‌ت له كاتی نووسیندا بۆ دێت، نه‌ك كاتێك كه سه‌رقاڵی بیركردنه‌وه و قووڵبوونه‌وه‌ی له مه‌سه‌له‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تۆ نووسه‌ریش نه‌بیت زانینی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه‌ڵكی ده‌بێت بۆت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی تریش راسته. بۆ نموونه خاوه‌نكارێك قه‌ت ناتوانێت پێشبینی بكات كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان نا، هه‌تا به‌رهه‌مه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی بازاڕ ده‌كات. له راستیدا هه‌رچه‌نده لێكۆڵینه‌وه له كڕیاره‌كانی بكات، دیسان له ناسینی ته‌واوی بازاڕدا چه‌ند خاڵێكی لاوازی ده‌بێت و ناتوانێت به باشی كاردانه‌وه‌ی كڕیاره‌كانی سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی پێشبینی بكات، یان ئاسایی فرۆشیارێك هه‌تا چه‌ند جارێك رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی كڕیاره‌كانی نه‌بێته‌وه و شێوازی ئیشه‌كه‌ی نه‌گۆڕێت، نابێت به فرۆشیارێكی سه‌ركه‌وتوو.
له‌به‌رچاوی ئێمه لێڵه
له راستیدا هه‌ندێك مه‌سه‌له هه‌ن كه له هیچ كتێبێك، یان له هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا باسیان نه‌كراوه. بۆ نموونه: باوك و دایكێك قه‌ت به خوێندنه‌وه‌ی كتێبی گیرفان سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ناگه‌نه هیچ ئه‌نجامێك، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان خه‌ریك نه‌بن و ئاگایان لێیان نه‌بێت. هه‌ره‌وه‌ها مۆسیقاره‌كان ته‌نیا له رێگه‌ی راهێنانه‌وه ده‌توانن شاره‌زایی خۆیان په‌ره‌پێبده‌ن و قسه‌كردن سه‌باره‌ت به ئامێره‌كانیان به هیچیان ناگه‌یه‌نێت.
بۆچی ده‌بێت وابێت؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی جیهان له‌به‌رچاوی ئێمه لێڵه و ته‌واو شه‌فاف نییه. به ده‌ربڕینێكی دیكه واقیع هیچ كاتێك به ته‌واوی خۆیمان نیشان نادات، ته‌نانه‌ت هۆشیارترین و عاقڵترین كه‌س ناتوانێت پێشبینی درێژخایه‌نی هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك بكات، ته‌نیا چه‌ند مه‌ترێك به‌رپێی خۆی ده‌بینێت. ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت له سنووره‌كان زیاتر پێداگرین و زیاتر بڕۆین، ده‌بێت له جیاتی چه‌قین له شوێنی خۆمان، جووڵه و چالاكیمان هه‌بێت و ده‌ستبه‌كاربین.
قووڵبوونه‌وه بێسووده
یه‌كێك له هاوڕێكانم پیاوێكی زیره‌كه بڕوانامه‌ی (MBA)، واته ماسته‌ری هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی ئیشوكاردا (به‌ڵام با ئه‌مه له دژی به‌كارنه‌هێنین)، ئیشوكاری له بواری ده‌رمانسازیدا باشه و 10 ساڵی ویست هه‌تا توانی ببێته خاوه‌نی كۆمپانیای خۆی و ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌ی خۆیه‌تی. كتێبی زۆری سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی ئیشوكار خوێندۆته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری له بواری بازاڕ دۆزینه‌وه‌دا كردووه، زیاتر له 30 پلانی ئیش و كاری
(business plan) داناوه و تۆماری كردوون، هه‌میشه عه‌قڵی پێی ده‌ڵێت:
(بیرۆكه‌كانی تۆ زۆر باشن، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه چۆن بیانخه‌یته بواری عه‌مه‌لییه‌وه و كاردانه‌وه‌ی ركابه‌ره‌كانت چۆن ده‌بێ.) هه‌رچه‌نده بیرده‌كاته‌وه ناتوانێت له‌وه زیاتر بچێته پێشه‌وه و ده‌ستی بگات به سه‌رچاوه‌ی نوێ، له‌م كاته‌دا بیركردنه‌وه و قووڵبوونه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بێسووده و به جێگایه‌كی تازه‌مان ناگه‌یه‌نێت، من ئه‌مه ناو ده‌نێم خاڵی كۆتایی بیركردنه‌وه یان تاوتوێكردن.
پێویستت به سێ رۆژه
هه‌ڵبه‌ته من دژی بیركردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه نیم، به‌ڵكو هه‌ندێ جار لێكۆڵینه‌وه و تاوتوێكردنی مه‌سه‌له‌كان ده‌توانێت یارمه‌تییه‌كی باشمان بدات، به‌ڵام كاریگه‌ریی و ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌پێی زه‌مه‌ن كه‌م ده‌بێته‌وه و ده‌گه‌یته خاڵی كۆتایی تاوتوێكردن، بۆ نموونه بڕیار و سیاسه‌تداڕشتنی ئابووری له‌به‌رچاو بگره:
كاتێك تۆ هه‌موو واقیع و راستییه‌كان كه ده‌ستت پێیان ده‌گات له‌به‌رده‌ستایه، به‌لای كه‌مه‌وه پێویستت به سێ رۆژه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی هه‌زمیان بكه‌یت و لێیان تێبگه‌یت. له‌وانه‌یه بڕیاردان سه‌باره‌ت به ژیانی تایبه‌تیت پێویستی به‌یه‌ك حه‌فته بێت، یان بڕیاردان سه‌باره‌ت به گۆڕینی ئیشه‌كه‌ت پێویستی به پێنج رۆژ بێت، وێڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێ كات به‌خۆت ده‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت، ئه‌و بڕیارانه‌ت له رووی هه‌ستی كاتییه‌وه نه‌داوه، به‌ڵام دوای بیركردنه‌وه و قووڵبوونه‌وه ده‌رگای تازه‌ت به روودا ناكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت زانیاری تازه‌ت ده‌سكه‌وێت ده‌بێت ده‌ستبه‌كار بیت.
چرایه‌كی به‌هێز
بیركردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌راورد به ئیشوكار وه‌كو مه‌شخه‌ڵێك وایه كه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و تاوتوێ ده‌كرێت، كردار یان ده‌ستبه‌كاربوونیش وه‌كو چرایه‌كی به‌هێز وایه، كه تیشكه‌كه‌ی زیاتر بڕده‌كات بۆ ئه‌و جیهانه‌ی ناتوانین بچینه قووڵاییه‌وه، هه‌ركاتێك گه‌یشتینه جێگایه‌كی تازه و گرنگ، ده‌توانین مه‌شخه‌ڵێكی دیكه داگیرسێنین. ئێستا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی خواره‌وه بده‌ره‌وه:
وایدابنێ بڕیاره له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بچیت بۆ دورگه‌یه‌كی چۆڵ له ناوه‌ڕاستی ئۆقیانووسی ئارام‌دا، پێت باشه له‌گه‌ڵ كێدا بچیت؟ هاوسه‌ره‌كه‌ت؟ راوێژكارێك؟ زیره‌كترین پڕۆفیسۆر كه ده‌یناسیت؟ بێگومان نه‌خێر! تۆ به‌له‌م دروستكه‌رێكی شاره‌زا وه‌كو هاوسه‌فه‌ری خۆت هه‌ڵده‌بژێریت.
ده‌بێت رووبه‌ڕووی بیته‌وه
تیۆریناسان، پڕۆفیسۆران، راوێژكاران، نووسه‌ران، بلۆگه‌ران (Blogger) و رۆژنامه‌نووسان حه‌زده‌كه‌ن ته‌سه‌ور بكه‌ن ده‌توانن له رێگه‌ی بیركردنه‌وه و قووڵبوونه‌وه‌وه ده‌ستیان به هه‌موو رازه‌كانی جیهان بگات، به‌ڵام به‌داخه‌وه واقیع وا نییه، كه‌سانی داهێنه‌ر و زانای وه‌كو ئه‌نیشتاین، نیوتن، فلینمان كه‌سانی شازن، به‌ڵام به گشتی زۆربه‌ی پێشكه‌وتنه‌كان له بواری زانست، ئابووی، یان بواره‌كانی تر له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ دنیادا به‌ده‌ستهاتووه و تۆ بۆ تێگه‌یشتن له مه‌سه‌له‌یه‌ك كه زانیاریت له‌باره‌یه‌وه نییه ده‌بێت رووبه‌ڕووی بیته‌وه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دروست بكه‌یت.
هه‌ڵبه‌ته له‌وانه‌یه وتنی ئه‌م قسه‌یه ئاسان بێت، به‌ڵام به‌كرده‌وه ئیشێكی قورسه، ته‌نانه‌ت خۆشم جاریوایه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له جیاوازه‌كان له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بیرده‌كه‌مه‌وه و نامه‌وێت له‌وه تێبگه‌م كه گه‌یشتوومه‌ته خاڵی كۆتایی.
دنیای ناخ و دنیای ده‌ره‌وه
بۆچی؟ چونكه ئه‌م شێوازه ئاسانتره. تیۆر و تیۆرداڕشتن هه‌میشه ئاسانتره و زیاتر قابیلی قبووڵه له تێگه‌یشتن. له راستیدا هه‌تا ئه‌و كاته‌ی خۆت خه‌ریكی تاوتوێكردنی بیروبۆچوونه‌كانتی تووشی هیچ كێشه‌یه‌ك نابیت، به‌ڵام كاتێك ده‌ستبه‌كار ده‌بیت بێگومان رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كۆسپ ده‌بیته‌وه، رێك له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه‌سه‌كان حه‌زده‌كه‌ن ته‌نیا رای خۆیان بڵێن و قسه بكه‌ن. به ده‌ربڕینێكی دیكه كاتێك تۆ له دنیای ناخت‌دا ده‌ژیت، هه‌رگیز رووبه‌ڕووی ئه‌و كێشانه نابیته‌وه كه له دنیای ده‌ره‌وه‌دا هه‌ن و له ئه‌نجامیشدا وجودی شكستێك نییه. به‌هه‌رحاڵ شكست روویه‌كی مه‌سه‌له‌كه‌یه و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له روانگه‌یه‌كی تره‌وه له مه‌سه‌له‌كه بكۆڵینه‌وه، ده‌بێت بڵێین ئه‌زموونێكی زیاتر به‌ده‌ستده‌هێنین. له‌راستیدا ئه‌زموون شتێكه كه له‌به‌رامبه‌ر نه‌گه‌یشتن به ئاره‌زووه‌كانمان ده‌ستمان ده‌كه‌وێت.
هه‌ڵه‌ی خۆڕاگریی
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌باره‌ت به خواست و ئاواته‌كانت یه‌كلابیته‌وه، ده‌بێت ده‌ستبه‌كاربیت و به‌دوای ئاواته‌كانتدا بچیت، بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌یت ئایا بەراستی له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌گونجێن یان ته‌نیا پێت وایه ئاره‌زوویان ده‌كه‌یت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت كه ته‌نیا بەبیركردنه‌وه‌ی رووت، ژیانێكی پڕ خۆشی و شادیت به نسیب نابێت. ده‌روونزانان له‌م باره‌یه‌وه زاراوه‌ی هه‌ڵه‌ی خۆڕاگریی به‌كارده‌هێنن.
له راستیدا خۆڕاگری هه‌رگیز نابێته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه به ته‌واوی په‌ی بەنیازه ده‌روونییه‌كانمان ببه‌ین و تێبگه‌ین ئامانج و خواسته‌كانمان له ژیاندا چییه و ته‌نیا شتێك كه به‌نسیبمان ده‌بێت میزاجی كاتی و بیروبۆچوونی ته‌مومژاوی و هه‌ست و په‌راگه‌نده‌ییه.
به‌م پێیه ئه‌گه‌ر ویستت بڕیارێكی گرنگ بده‌یت، سه‌ره‌تا بیری لێبكه‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز رێگه مه‌ده ئه‌و قۆناغه درێژه بكێشێت و به‌خێرایی ده‌ستبه‌كاربه و مه‌شخه‌ڵی خۆت وه‌كو رووناكییه‌كی دۆزه‌ره‌وه به‌كاربێنه، دڵنیابه كه ئه‌م بنه‌مایه له هه‌موو ساته‌كانی ژیانتدا سوودی ده‌بێت، چ له ئیش و كار و چ له ژیانی تایبه‌تی خۆتدا.
سه‌رچاوه: هنر خوب زیستن، ص217-220
ده‌ست به نووسین بكه و بیرۆكه‌ت بۆ دێت