پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتووانی عیراق لە داهاتوودا بگاتە 80 ملیۆن کەس

06:53 - 2024-04-27
عیراق
83 جار خوێندراوەتەوە

پەیمانگەیەکی ئەمریکی پێشبینی دەکات، تاکو 25 ساڵی تر ژمارەی دانیشتووانی عیراق بگاتە 80 ملیۆن کەس.
پەیمانگەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئاشتی، لە توێژینەوەیەکیدا لەبارەی بارودۆخی ئێستا و داهاتووی عیراق، رایگەیاند: چڕی و ژمارەی دانیشتووان لەو وڵاتەدا، بەشێوەیەکی خێرا زیاد دەکات. بە جۆرێک پێشبینی دەکرێت تاکو ساڵی 2025 ژمارەی دانیشتووان بگاتە 80 ملیۆن کەس.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، کۆمەڵگەی عیراقی کۆمەڵگەیەکی گەنجە و گەنجان تاڕادەیەک بزوێنەری بەشێک لە گۆڕانکارییەکانن.
هاوکات باسی لەوەشكرد، هەرچەندە عیراق خاوەن یەدەگێکی گەورەی نەوت و غازە، بەڵام وشکەساڵی و کەم ئاوی لە داهاتوودا، دەبنە یەکێک لە قەیرانە هەر گەورەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان