پەرلەمانی عیراق یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشیى پەسەندکرد

05:12 - 2024-04-27
عیراق
78 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عیراق هەمواری یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشیى پەسەند کرد. بەگوێرەی یاسا نوێیەکە ئەو کەسەی تۆمەتەکەی بەسەردا دەسەپێنرێت دوو جۆر سزا دەیگرێتەوە.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا، دەنگ لەسەر پێشنیازەیاساى هەموارى یەکەمى یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى درا، بە گوێرەی یاسا نوێیەکە، ئەو کەسەی تۆمەتەکەی بەسەردا ساغدەبێتەوە، زیندانی دەکرێت بە جۆرێک لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت و لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها سزای مادی دەدرێت کە لە 15 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى لە ساڵى 1988 دەرچووە و مشتومڕى لە ناوخۆ و دەرەوەى عیراق لەسەر دروست بووە، نیگەرانیى ژمارەیەک لە وڵاتانى جیهانى لێکەوتۆتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان