رۆژێک مەلای مەشهور ویستی سەربانی خانووەکەی چاک بکات، جگەلە کەرەکەی هیچی نەبوو، مەوادەکانی پێ بباتە سەربان، هەرچۆنێک بوو کەرەکەی بارکرد و بە پلیکانەدا بردییە سەربان، پاشان هەرچەندی کرد نەیتوانی بە پلیکانەکاندا کەرەکە بهێنێتە خوارەوە. ناچار لێگەڕا لەسەر بان بێت، هەتا تۆپی.
ئەوسا تێگەیشت کەر کە چووە سەربان یان شوێنی بەرز هەتا دەتۆپێت نایەتە خوارەوە.
لە تێلگرامەوە،
سوان.