محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌ینه‌وادا رایگه‌یاند: حكومه‌ت به نیازه كۆمپانیایه‌كی پسپۆڕ ده‌ستنیشان بكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌ینه‌وا، كه ره‌نگه دوای دوو مانگی دیكه و ده‌ستنیشانكردنی كۆمپانیایه‌كی گونجاو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی، به ته‌واوی بگه‌وێته‌گه‌ڕ، ئه‌و كاتیش ده‌بێته رێگایه‌كی دیكه‌ی ئاسمانی بۆ پێكه‌وه‌به‌ستنی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عیراق و ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ گه‌شه‌ی ئابووریی به‌رده‌وام.
ئه‌لعه‌ره‌بییه بزنس