فێستیڤاڵی بوسۆ لە هەنگاریا

12:51 - 2024-01-07
دووتوێ
271 جار خوێندراوەتەوە

فێستیڤاڵی Buso یەکێکە لە فێستیڤاڵە ناودارەکانی وڵاتی هەنگاریاو لە ئەرشیفی کەلەپوری رێکخراوی یونسکۆ تۆمارکراوە، هەموو ساڵێک لەکۆتایی وەرزی زستاندا لە شاری Mohács ئەو وڵاتە سازدەکرێت، دوو سێ هەزار کەس لە ژن و پیاو بەشداری تێدادەکەن و زیاتر لە 100 هەزار کەسیش ئامادەی بینینی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە دەبن، هەفتەیەک دەخایەنێت و بەشداران بە چەند گروپێکەوە جلی شەیتانی و ترسناک و گروپی واش هەیە جلی فۆلکلۆری رەسەنی میللەتەکەیان دەپۆشن، مەبەستیان بەڕێکردنی وەرزی زستان و سەرما و سۆڵە و پێشوازیکردنە لە بەهار و هاوین، ئاهەنگێڕانی فێستیڤاڵ بەجلی سەیروسەمەرە و دەمامکی جۆراوجۆری ترسناک دەڕژێنە سەر شەقامەکان و بەدەم میوزیک و گۆرانییەوە هەڵدەپەڕن.

سەربوردەی مێژوو
دەگێڕنەوە دەڵین لە سەردەمی داگیرکاری عوسمانییەکاندا بۆ سەر ئەو وڵاتە، خەڵکی چەند ئاواییەک لەترسی زەبروزەنگ و توندوتیژی سوپای عوسمانی دەچنە قەراغ شارەکان و بەو سەرمایەوە لە دارستان و دۆڵ و پەناگەکان خۆیان حەشاردەدەن، لە نیوەشەودا پیاوێکی پیری فریشتە ئاسایان لێ پەیدا دەبێ و پێیان دەڵێ مەترسن خۆیان قایم بکەن، جلی جەنگ لەبەر بکەن، دەمامکی شەڕانگێزی بکەنە سەریان، لەم رۆژانەدا رزگارتان دەبێ، ئەم قسانە دەکات و خوداحافیزیان لێ دەکات، خەڵکەکە بەگوێی پیرەکە دەکەن و بەڕۆژ یەک یەکە دەچنە ناو شار و کەلوپەل و پێداویستی و جلوبەرگ و قوماش دەبەنەوە ناو دارستان لەوێ جل و بەرگی ترسناک دروست دەکەن و جۆرەها دەمامک دەدورن، شەوێکی باراناوی رەشەبا هەموویان لەیەک کاتدا جلەکان دەپۆشن و بەدارو خوترەوە بۆ ناو شار بەڕێ دەکەون، سوپای عوسمانی کە ئەو دیمەنانە دەبینن دەترسێن و پێیان وادەبێت کە شەیتان بەسەریدا داون و لەترسا رادەکەن و شار بەجێدێڵن، لەوکاتەوە ئەو کلتورە بۆتە باو و هەموو ساڵێک لە مانگی شوباتدا لە هەنگاریا و دەوروبەری سربیا سلۆڤاکیا و کرواتیا سازدەکرێ و پۆشینی ئەو جلانە بەمەبەستی ترساندنی دوژمنەکانیانە.

بە ئاهەنگ
 زوڵم و زۆرداری رەت دەکەنەوە
هەنگارییەکان و دەوروبەریان دەیانەوێت بڵێن نەخێر بۆ زوڵم و زۆرداری و داگیرکاری، نەخێر بۆ وەرزی سەرماو سۆڵەو هەڵلەرزین، بەڵی بۆ ئازادی و سەرفرازی وەرزی بەهار و خۆشی و سەرکەوتن بەسەر دوژمنان، ئەوان لە رۆژەکانی فێستیڤاڵدا ئاهەنگی سەرکەوتن و برایەتی و یەکگرتوویی دەگێڕن، رۆحیان تێکەڵی میوزیک دەکەن و بەیەکەوە هەڵدەپەڕن، دەخۆن و دەخۆنەوە، ئەو رۆژانە دەکەنە کەرنەڤاڵ و جەژن بە دنیای رادەگەیەنن میللەتێکن حەزیان لە ئازادی و سەربەستی و پێکەوەژیانە، جگە لە دەربڕینی شادی دەیان چالاکی و هونەری و کۆمەلایەتیش سازدەکرێ و هاووڵاتیان یەکتری بانگهێشت دەکەن بۆ بەشداریکردن لەو کەرنەڤاڵە مێژووییەیان کە گوزارشتە لە کەلتور و کەلەپوری خۆیان.
سەرچاوە: Daily News Hungary

بە ئاهەنگ  زوڵم و زۆرداری رەت دەکەنەوە

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان