ئەوانەی هەرگیز لەیەک ناچن

12:53 - 2024-01-07
دووتوێ
164 جار خوێندراوەتەوە

وەک لە هەموو دونیا باوە هێڵکاری پەنجەکانی مرۆڤ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازن، بۆیە بۆ پەنجەمۆر بەکاردێن و خەڵکی پێ دەناسرێتەوە، بەڵام جگەلەوە ئەندامی تری جەستەی مرۆڤیش هەن لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی تر دەگۆڕێن و هەرگیز لەیەک ناچن.

چاو لێو و زمان
گلێنەو تۆڕی بینی چاو دوانن لەو پێکهاتانەی ناوچاوی مرۆڤ هەرگیز رەنگ و دیزاین و قەبارە و شێوەکەی وەک یەک نین و هەموو کەسێک هی جیاواز و تایبەت بەخۆی هەیە، هەروەها لێوو زمانی مرۆڤ و ئەو نەخش و هێڵکاریانەی لەسەریانە هی هەموو کەسێک لەوەی تر جیاوازە، جگەلەوەش بەهەمانشێوەی پەنجەی دەستەکان پەنجەی پێیەکانی مرۆڤیش خاسیەتی تایبەتی خۆیان هەیە و هی هیچ کەسێک وەک یەک نییە.
دەنگ
دەنگی مرۆڤەکان بەهۆی ئەو شەپۆلە دەنگیانەی لە قوڕگەوە دەردەچن هی هەموو کەسەکان لێک جیایە و مەحاڵە لە جیهاندا هەبێت کەسێک کتومت دەنگی وەک یەکێکی دیکە بێت، دەکرێ لێک نزیک بن، بەڵام زانستیانە روون بۆتەوە هەرگیز دوو دەنگی وەک یەک نییە.
ددان
زۆر جار بە پشکنینی ددانەکان تاوانبارەکان دەناسرێنەوە، چونکە ددانی یەکێک لەگەڵ یەکێکی تر وەک یەک نییە و هەریەکە و شێوە و قەبارە و پێکهاتەی رەنگی تایبەتی خۆی هەیە.

هەنگاوی پێ
زانستیانە دەرکەوتووە هەنگاوەکانی پێی مرۆڤ لەسەر زەوی هەرگیز لەهی کەسی تر ناچێت و هەریەکە بە خێرایی و شێوازێک رێدەکات سەد لە سەد لەگەڵ هی خەڵکی جیاوازە، هەر بۆیە لە دادگاکان تاوانبارەکان بەو هەنگاوانە دەناسرێنەوە لە کامێراکانەوە وێنەیان دەگیرێ و دەبێتە بەڵگە بەسەریانەوە.
سەرچاوە: The Healthy 

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان