لە جنێڤ بەخۆڕایی نان بخۆ

12:54 - 2024-01-07
دووتوێ
113 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یارمەتیدانی خەڵکی دەست کورت و هەژار لەپێناو کەمتر بەهەدەردانی خۆراکدا، رێکخراوی Free Go ی سویسری لە دەستپێشخەریەکدا ژمارەیەک سەلاجەی کراوەی لەسەر شۆستەکانی ژمارەیەک گەڕەکی شاری جنێڤ داناوە و خەڵکی بەشەخۆراکی زیادەی خۆیان دەبەنە ئەوێ و بێدەرەتانانیش دەیبەن و دەیخۆن، ئەوەی لە سویسرا دەکرێت دەمێکە لە زۆر شوێنی کوردستان بەشێوازی تر پیادەدەکرێ لە زیندووترین نموونەدا ئەوەی مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانییە، رۆژانە سەدان کەسی ناو بازاڕ لەوی بەخۆڕایی نان و چێشت دەخۆن، هەروەها لە مزگەوتی شێخی چۆلی هەولێر لە بۆنەکان و زۆر شوێنی تری کوردستانیش هاوشێوەی ئەمە هەیە.
ئەو رێکخراوە سویسرییە لەو هەنگاوەیدا سەرکەوتوبووە و ئێستا دەیەوێت ژمارەی ساردکەرەوەکان لەو شارە زیاد بکات و لەداهاتوودا شوێنی تریش بگرێتەوە، مەبەستی سەرەکیان لەم کارە رێگرتنە لە بەفیڕۆدانی خۆراک لەکاتێکدا خەڵکێکی زۆر برسین و پارەی ژەمە خواردنەکانیان نییە، جگەلەوەش کارێکی مرۆڤانەیە و هەزاران کەس سوود لەو یارمەتییە دەبینن، هاووڵاتیانی هەموو چێشتخانە و کافتریا و سوپەرمارکێتەکانیش بەشداری پرۆسەکە دەکەن و ئەوەی زیادەیان هەبێت دەیبەنە ناو ساردکەرەوەکان و خەڵکی بەبێ بەرامبەر دەیبەن.
سەرچاوە: DW 










#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان