شه‌هیدی فه‌رمانده عه‌لی محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ناسراو به‌مه‌ریوان ته‌وه‌كه‌ڵی، ساڵی 1951 له ئامێزی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی نیشتمانپه‌روه‌ری گوندی (ته‌وه‌كه‌ڵ)ی سه‌ر به ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر له دایكبووه، تاپۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی خوێندووه و به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه نه‌یتوانیوه درێژه به‌خوێندن بدات.
ساڵی 1976 په‌یوه‌ندی كردووه به‌رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه و ئه‌ندامێكی چالاكی كۆمه‌ڵه بووه، ساڵی 1981 خه‌باتی شار‌و شاخی به‌یه‌كه‌وه گرێداوه و بووه به پێشمه‌رگه له هه‌رێمی دووی ئه‌وسا.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا‌و گورج و گۆڵ بووه و هه‌ر زوو كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه، ئازا‌و باوه‌ڕپێكراو بووه، هه‌رده‌م جێی متمانه و وره‌به‌رزیی هاوڕێكانی بووه، بێ‌باك بووه له شه‌هیدبوون و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن.
به‌شداریی چه‌ندین نه‌به‌ردیی پێشمه‌رگانه‌ی كردووه، له‌وانه: شه‌ڕه‌كانی پشتیوانی (خۆرهه‌ڵاتی كوردستان) و شه‌ڕی گونده‌كانی (قه‌ره‌چه‌تان، كۆكه، كرژه، سابوراوا، چاڵاخ، موغاغ، حاجیتان، كانی میران، ته‌ڕه‌ماری خواروو، قازان و خڕی زێوێ له ناوچه‌ی سورداش، هه‌روه‌ها شه‌ڕی گونده‌كانی: خاڵخاڵان، قازان، چنارۆك، گه‌رمك، ته‌گباسان، بالیسان، هه‌یده‌ر به‌گ، توراغ، دوبزنی، شیوه‌سوور، ، دانه‌سۆفی، ئێندزێ، لێوژێ، بۆڵێ، گۆمی كرمه‌سۆران، قه‌رناقه و پشتئاشان، سه‌رجاده‌ی هه‌یبه‌تسوڵتان و قه‌ڵاچوالان و تلیان و ناوپارێز، ده‌شتی هه‌ولێر، بێتواته، قه‌ندیل، ته‌قته‌ق، شارباژێر، گۆپته‌په سه‌رجاده‌ی گۆپاڵه و دۆڵی شه‌هیدان، هه‌روه‌ها ساڵی 1983 له شه‌ڕه‌كه‌ی (سه‌روچاوه‌ی بازیان) رۆڵی كاریگه‌رانه‌ی بینیوه و فڕۆكه‌یه‌كی دوژمنی تێكشكاندووه.
شه‌هید مه‌ریوان چوار جار برینداركراوه و دوا پله‌یشی جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌رت بووه له تیپی 25ی خاڵخاڵان.
به‌پێی گێڕانه‌وه و گه‌واهیی هاوڕێكانی، شه‌هید مه‌ریوان به‌هۆی ئازایی و چاونه‌ترسییه‌كه‌یه‌وه پێشنیازكراوه بكرێته فه‌رمانده‌ی كه‌رت و ده‌شڵێن: ئه‌گه‌ر زوو شه‌هیدنه‌كرایا، ئه‌وا ده‌بووه فه‌رمانده‌یه‌كی باڵاتر.
به‌داخه‌وه، كاتێك مۆڵه‌ت بووه له گونده‌كه‌ی خۆی، رۆژی 4/1/1985 به‌هۆی كه‌سێكی ده‌ستچنی سه‌ر به ئیستغباراتی عه‌سكه‌رییه‌وه، شه‌هیدكرا.
بێستون عەلی