- 1 -
ئامادەکردنی/ زیلان ئەحمەد
ئەدۆنیس: خوێنەری رۆمان نیم
لە دیدارێکدا کە ساڵی 2012 تەلەفزیۆنی لوبنان لەگەڵ ئەدۆنیس کردوویەتی، ئەم شاعیر و بیرمەندە ناسراوە دەڵێت: دانیپێدا دەنێم خوێنەری رۆمــــــان نییـــــم، یـــــان دەتوانم بڵێم خوێنەرێکی خـــــراپی رۆمـــــانم، زۆر کـــــەم دەیـــــانخوێنمەوە. پێشکەشـــــکاری بەرنـــامە لە ئەدۆنیس دەپرسێت: ئایـــــا ئـــــەوە راســـــتە لە رۆمانەکانی دیارترین رۆماننوسی میسر و جیهانی عەرەبی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ (نەجیب مەحفوز)دا بە تەنیا رۆمانی (ثرثرة فوق النیل)ت، خوێندۆتەوە؟
ئەدۆنیس لە وەڵامدا دەڵێت: بەڵێ راستە، چونکە حەزم لە رۆمان نییە. میدیاکارەکە لێی دەپرسێت: رات چییە بە رۆمانەکانی ئەحلام مستەغانمی وعەلەوییە سوبح و هودا بەرەکات؟
ئەدۆنیس: نەمخوێندونەتەوە!
پێشکەشکاری بەرنامە: ئەمەت لەسەر تۆمار دەکرێت، ئەم وەڵامانەتم تۆمارکردووە.
ئەدۆنیس: تۆماری بکە، من داوای لێبووردن دەکەم بەڵام راستی دەڵێم.
پێشکەشکاری بەرنامە: باشە تۆ بە چییەوە سەرقاڵیت وا رۆمان ناخوێنیتەوە؟
ئەدۆنیس: بە شیعرەوە سەرقاڵم.
رۆماننوس مەیسەلون هادی:
ئەگەر بمەوێت رۆمانێک بنووسم فایلێک دەکەمەوە
رۆمــــاننـــــــوسی عیراقی مەیسەلون هادی، لە دیــــدارێکـــــدا دەڵێـــــت: "بــــەلایەنـــــی کەمـــــــــەوە پێویستم بــــە دوو ســــــــــــــاڵە بۆ پێـــداچوونــــــەوەی رۆمانێکم" هــــــەروەها باسی شێوازی خۆی دەکات لە پرۆسەی رۆمــــــــــــاننووســــیندا و دەڵێت: "ئەگەر بمەوێت رۆمانێکی نوێ بنووسم، فایلێک دەکەمەوە، هەموو بابەتێکی پەیوەست بە بیرۆکەکەم دەخەمە ناو ئەو فایلەوە، کە فایلەکە دەکەمەوە لەوانەیە فایلێکی دیکەش دروستبکەم بۆ بیرۆکەیەکی دی، بۆ نموونە: لەکاتی نووسینی رۆمانی (ساعة في جیب الملك) دا کە لە ساڵی 2015وە دەستم بە نووسینی کردبوو، بۆ ماوەی 10ساڵ خەریکی نووسینی رۆمانەکە نەبووم، بەڵکو هەندێکم لێ نووسی ئینجا وازم لە نووسینی هێنا و دواتر گەڕامەوە سەری و پێداچوونەوەم بۆ کرد. هیچ رۆمانێک سەرکەوتوو نابێت ئەگەر بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دووساڵ پێداچوونەوەی بۆ نەکرێت. نووسەری رۆمان کە دوای ساڵانێک بەرهەمەکەی خۆی دەخوێنێتەوە بێگومان خاڵی لاوازی تێدا دەدۆزێتەوە.